کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە ٤٠٠بنەماڵە لەئاواییەكەی شارستانی خۆی بە هۆی \"جمین\"ی زەوییەوە مەترسیان لەسەرە

16:35 - 2 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: دانیشتوانی ئاواییەكی بەخشی قوتور لەشارستانی خۆی بە هۆی جمینی زەوییەوە مەترسیی گیانیان لەسەرە.
ئاوایی گوگردی سەر بە بەخشی قوتور بە هۆی بارینی زۆر و لافاوەوە، دەورووبەرەكەی تووشی جمینی زەوی بووە و بەشێك لەدیواری بینا كۆنەكانیش رۆچوونە و ٤٤٩ بنەماڵە مەترسیان لەسەرە.
ئاوایی گوگرد لە ٢٥ كیلۆمیتری بەخشی قوتور و ٣٠ كیلۆمیتری شارستانی خۆی هەڵكەوتووە و ئەو ئاواییە هەنووكە مەترسیی لەسەرە و لێپرسراوانی رێژیمیش لەو پێوەندییەدا كەمتر خەمن.
هاووڵاتییەكی ئەو ئاواییە بەهەواڵدەریی ئیسنای راگەیاندووە، ماوەی زیاتر لە 5 ساڵە بەرپرسانی رێژیم بەڵێنی نۆژەن كردنەوەی بیناكانیان بە دانیشتوانی ئاوایی گوگرد داوە و هەتا ئێستا هیچ شتێكیان جێبەجێ‌نەكردووە.

ئەو هاووڵاتییە وتوویەتی: بیناكانی ئێمە بۆ ژیان نابێت و پێویستە ئەو بینایانە نۆژەن بكرێنەوە و جمینی زەویش هەڕەشەمان لێدەكات.