کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە ٧٠٠ سەر مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتیانی كورد لەكرماشان دەستی بەسەردا گیرا

17:35 - 5 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: هێزە ئینتزامییەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەچەندین ئاوایی سەر بە كرماشان دەستیان بەسەر زیاتر لە٧٠٠ سەر مەڕی هاووڵاتیاندا گرت.

هێزەكانی رێژیمی ئێران بەبیانوی قاچاغەوە دەستیان بەسەر ئەو ئاژەڵانەدا گرتووە و و هەڕەشەی سزادانیشیان لە خاوەن ئاژەڵەكان كردووە.

لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی كردەوە، سەرجەم ئەو ئاژەڵانە کە ٢٨ تۆن بوونە، بەمەبەستی سەربڕین بۆ كوشتارگای بێستوون لەشاری كرماشان رەوانە كراون.
هێزەكانی رێژیم ماوەیەكە دەستیان بە زەخت و گوشار بۆ سەر ئاژەڵدارانی كورد كردووە و بەبەردەوامی دەست بەسەر مەڕ و ماڵاتەكانیاندا دەگرن.
لەلایەكی دیكەشەوە ناوەندە پێوەندیدارەكانی رێژیمی ئێران وێڕای بێ‌حورمەتی بە هاووڵاتیانی كورد، ئاژەڵەكانیشیان پێ‌نادەنەوە.