کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لەیەك میلیۆن و ٥٠٠ هەزار لاوی ئێرانی لەوڵاتانی بیانی ژیان بەسەر دەبەن

17:12 - 30 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: زیاتر لەیەك میلیۆن و ٥٠٠هەزار لاوی ئێرانی سەرقاڵی ژیان كردن و خوێندن لەوڵاتانی بیانین و لەو رێژەیە ژمارەیەكی زۆر كەم ئامادەن كە دوای تەواو كردنی خوێندن بچنەوە ئێران.
شۆرای باڵای ئێرانییەكانی دەرەوەی وڵات رایگەیاند، نزیك بە ٥ میلیۆن ئێرانی لە دەرەوەی وڵات بووونیان هەیە و لەو رێژەیە یەك میلیۆن و ٥٠٠ هەزار كەسی لاون.
هەر لەو پێوەندییەدا سەندووقی نێودەوڵەتی پووڵ رایگەیاندووە، ئێران لەچاو وڵاتانی دیكە پلەی یەكەمی لەپێوەندیی هەڵاتنی بژاردە و چینی خوێندەوار لەئاستی دونیادا بۆ خۆی مسۆگەر كردووە.
سەندووقی نێودەوڵەتی پووڵ راشیگەیاندووە، ژمارەیەكی بەرچاو ئێرانی كە وەكوو نوخبە و چینی خوێندەوار دێنە ئەژمار لە٢٢ وڵاتی بیانی ژیان بەسەر دەبن.
بە ریز لەوڵاتانی ئەمریكا یەك میلیۆن ٤٠٠ هەزار كەس، ئیماراتی یەكگرتوویی عەرەبی ٨٠٠ هەزار كەس، بریتانیا و كانادا هەر كام ٤١٠ هەزار كەس، ئاڵمان ٢٠٠هەزار كەس، فەرانسە ١٥٥هەزار كەس و سوید ١١٠ هەزار كەس نوخبە و خوێندەواری ئێرانی ژیان بەسەر دەبن.
ئەمە لەحاڵێكدایە كە سەركۆماری رێژیمی ئێران بەبەردەوامی ئەو ئامارانەی رەت كردۆتەوە و لەو باوەڕەدایە بەكارهێنانی چەمكی هەڵاتنی مێشكەكان شتێكی هەڵەیە.