کوردستان میدیا: زیندانیانی سیاسی لە بەندی ١٢ی زیندانی ورمێ، بە بۆنەی کۆچی دوایی شەهید سەروان چەکۆ ڕەحیمی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشییان لە گەلی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێکەوتی ٢٥ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، زیندانیانی خۆڕاگری سیاسی لە بەندی ١٢ی زیندانی ورمێدا، لە نامەیەکدا هاوخەمی و هاودەردیی خۆیان لەگەڵ نەتەوەی کورد و بەتایبەت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەتایبەتیتر بنەماڵەی شەهید چەکۆ ڕەحیمی دەربڕیوە.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هاوڕێی تێکۆشەر، کاک چەکۆ رەحیمی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە حاڵەتی لە ناکاودا کۆچی دوایی کرد و بۆ هەمیشە سەنگەری بەرخۆدانی بۆ هاوڕێ و هاوسەنگەرانی بەجێهێشت.