کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیندانییەکی سیاسیی کورد بە شێوەی مەرجدار لە زیندان ئازاد کرا

13:34 - 23 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: عەلی بورنا زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی مەهاباد پاش تێپەڕینی زیاتر لە نیوەی حوکمەکەی بە شێوەی مەرجدار لە زیندان ئازاد کرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، زیندانییەکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد بەناوی \'\'عەلی بورنا\'\' رێکەوتی ٢٢ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی پاش تێپەڕینی ٢ ساڵ و ٢ مانگ لە حوکمەکەی لە زیندان ئازاد کرا.
عەلی بورنا مانگی سەرماوەزی ١٣٩٠ی هەتاوی بە تۆمەتی \'\'هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری رێژیمی ئیسللامیی ئێران\'\' لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە دەسبەسەر و دواتر سزای ٣ ساڵ زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپا.
لە چەند مانگی رابردوودا ئەمە نۆهەمین زیندانیی سیاسیی کوردە کەلە زینداندا ئازاد کراوە.
زۆربەی ئەو زیندانییانە بە شێوەی مەرجدار لە زیندان ئازاد کراون.