كوردستان میدیا: قاسم رەحیمی ئازەر زیندانیی سیاسی كورد بە بێهۆكارێكی روون لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی شاری مەهابادەوە بۆ زیندانی ورمێراگوێزرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رێکەوتی ١٢ی بانەمەڕ قاسم رەحیمی ئازەر هاووڵاتیی شاری بۆكان كە ماوەی دوو ساڵە دەسبەسەرە، لەزیندانی شاری مەهابادەوە بۆ زیندانی ورمێگۆازراوەتەوە.
رەحیمی ئازەر بە هۆی نەخۆشی بەردەوام و پێڕانەگەیشتنی پزیشكی تووشی نەخۆشی سیل بووە و هەنووكە بەدەست ئەو نەخۆشێەوە دەناڵێنێ.
ئەو هاووڵاتییە هەتا ئێستا بۆ چەندین جار داوای مەرەخسی بەمەبەستی چارەسەریی پزیشكی كردووە، بەڵام لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە ئیزنی پێنەدراوە.
بەوتەی كەسێكی ئاگادار لێپرسراوانی گرتووخانەی شاری مەهاباد ماوەیەك لەمەوبەر بڕی ١٥٠ هەزار تمەنیان لەو زیندانییە سیاسییە بەمەبەستی رەوانە كردن بۆ نەخۆشخانە ئەستاندبوو.
ماوەیەك لەمەوبەریش ئەو زیندانییە بەهۆی ناڕەزایەتی بەدۆخی زیندان و پێڕانەگەیشتن بە نەخۆشییەكی مانی لەخواردن گرتبوو.
قاسم رەحیمی ئازەر كارمەندی تاقیگەی نەخۆشخانەی شاری بۆكان بوو و رێكەوتی ١٦ رەشەمەی ١٣٨٩ی هەتاوی و بۆ جاری دووهەمیش ریكەوتی ٢٢ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٠ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆكانەوە گیراوە.