كوردستان میدیا: حەبیبوڵڵا ئەفشاری زیندانی كوردی مەحكووم بەئیعدام لەلایەن لێپرسراوانی گرتووخانەی ورمێەوە خرایە ژووری تاكەكەسێیەوە.
حەبیبوڵڵا ئەفشاری هاورێلەگەڵ براكەی بەناوی عەلی ئەفشاری ماوەی ٢ ساڵە دەسبەسەرن و لەلایەن دەزگا قەزاییەكانی رێژیمی ئێرانەوە حوكمی ئیعدامیان بەسەردا سەپاوە.
لەو پێوەندییەدا كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسیی بڵاوی كردەوە، حەبیبوڵڵا داوای لەلێپرسراونی زیندانی ورمێكردووە كە بەمەبەستی چارەسەریی پزیشكی براکەی بە ناوی عەلی ئەفشاری رەوانەی نەخۆشخانە بكەن و لێپرسراوان وێڕای بێرێزی كردن خۆیان لەو داواكارییە بواردووە.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستە روو، لەنێوان حەبیبوڵڵاو لێپرسراونی گرتووخانەی ورمێتێكهەڵچوون هاتۆتە ئاراوە و لەئەنجامدا حەبیبوڵڵایان رەوانەی ژووری تاكەكەسی كردووە.
حەبیبوڵڵا ئەفشاری و عەلی ئەفشاری خەڵكی ئاوایی گوگجەلی، ماوەی دوو ساڵ لەمەوبەر دەسبەسەر و بە تۆمەتی محاربە بە ئیعدام مەحكووم كران.
هەر لەو پێوەندییەدا دوو بنەماڵەی دیكەی ئەفشارییەكانیش بەناوەكانی جەعفەر و وەلی ئەفشاری بەتۆمەتی هەوڵدان بەدژی تەناهیی نەتەوەیی هەر كام بە ٥ ساڵ زیندان حوكم دراون.
عەلی و حەبیبوڵڵا ئەفشاری پاش پژڕاست كرانەوەی حوكمی ئێعدامەكەیان، لە چاوپێكەوتن لەگەڵ بنەماڵەكانیان بێبەرین.
باروودۆخی تەندروستیی عەلی ئەفشاری ناجێگیرە. ئەو زیندانییە سیاسییە لەكاتی دەستبەسەر كرانیدا لەلایەن هێزە نیزامییەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە درابوویە بەر دەستڕێژ و لە ئەنجامدا بە توندی بریندار كرابوو.