![](/weney-mallperr/9275.jpg)
کوردستان میدیا: لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا دەفرایەتیی(ظرفیت) وەرگیرانی ژنان لە زانکۆکانی ئێران زیاترلە هەشت هەزار کورسی کەم کراوەتەوە.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆییەکان، لە ساڵی ١٣٩١هەتاوییەوە هەتا ساڵی ١٣٩٣هەتاوی، رێژەی وەرگرتنی خوێندکارانی کچ لە زانکۆکانی ئێراندا، هەشت هەزار و٦٠٠ خوێندکار کەم کراوەتەوە.
توێژەرێکی کۆمەڵایەتی لە ئێران، رایگەیاندووە: کورسییە تەرخانکراوەکان بۆ وەرگرتنی کچانی خوێندکار لە زانکۆکانی ئێراندا لە ساڵەکانی ٩١، ٩٢ و ٩٣دا، بەڕیز ٢هەزار و٣١٩، ٣هەزار و ٩٦٢ و ٢هەزار و٣١٩ خوێندکاری کچ کەم بووەتەوە.
کەمبوونەوەی رێژەی وەرگرتنی ژنان لە ٣٦ زانکۆی ئێران لە ساڵەکانی کۆتایی سەرکۆماری مەحموود ئەحمەدی نژاد رووی داوەو ئەم رەوتە لەگەڵ هاتنەسەرکاری حەسەن رۆحانیش درێژەی هەیە.