کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سزادانی شۆفێران لەمەریوان دیاردەیەكی نوێی رێژیمی ئیسلامیی ئێران

17:54 - 1 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: ماوەیەكە پۆلیسی هاتووچۆ لەشاری مەریوان دەستی بە جەریمە كردنی شۆفێران كردووە و ئەو هەوڵە ناڕەزایەتی خاوەن ماشێنەكانی لێكەوتۆتەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، پۆلیسی هاتووچۆ لەشاری مەریوان بەشێوەی نایاسایی دەستی بەجەریمە كردنی شۆفێران بەبیانووی راگرتنی ماشێنەكانیان لەشوێنی قەدەغەكراو، كردووە.
ئەو رەوتە ماوەی سێ‌حەفتەیە بەردەوامە و زیاتر ئەو ماشێنانەی كە لەدەوری فەلەكەی سەرباز، چوار‌رێیانی نەخۆشخانەی تازە و شەقامی ناری و تەنانەت نێو كۆلانەكانیش رادەوستن كەوتوونەتە بەر سزادانی نەخدییەوە.
یەكێك لەو شۆفێرانەی كە جەریمە كراوە بەماڵپەڕی كوردستان میدیای راگەیاند، پۆلیسی هاتووچۆ بەبێ‌هیچ هۆیەك دەستی بەجەریمە كردووە و ئەو شوێنانەی كە ماشێنەكانی لێ‌جەریمە دەكەن هیچ تابلۆیەكی قەدەغە كردنی لێ‌نەدراوە.

ئەو هەوڵەی پۆلیسی هاتووچۆی شاری مەریوان ناڕەزایەتی شۆفێرانی لێكەوتۆتەوە و بە مەبەستی بەدوادا چوون بەو جەریمانە سەردانی ناوەندە پێوەندیدارەكانی رێژیمی ئێرانیان لەشاری مەریوان كردووە.