کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سزای ٥ ساڵ زیندان بۆ دوو هاووڵاتیی مەهابادی پژڕاست کرایەوە

14:51 - 28 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە، سزای ٥ ساڵ زیندانی تەعزیزیی بۆ دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد پژڕاست کردەوە.


ئاژانسی هەواڵی موکریان بڵاوی کردەوە، سزای ٥ ساڵ زیندانی تەعزیریی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد بەناوەکانی \'\'فارۆق سامانی و رەسووڵ خزر مرۆوەت\'\' رێکەوتی ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی لەلایەن لقی ١٠ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیەوە تەیید کرا.
ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە مانگێک پێش ئێستا بە تۆمەتی \'\'کۆبوونەوە و هەوڵدان لەدژی تەناهیی نەتەوەیی و تەبلیغ دژی رێژیمی ئێران\'\' لە رێگەی \'\'پێوەندی لەگەڵ حیزبێکی دژبەری رێژیم\'\' لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی مەهابادەوە سزای ٥ ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپا.
فارۆق و رەسووڵ سەرەتای مانگی رەشەمەی ١٣٩١ی هەتاوی، لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کران و پاش چەند مانگ بۆ زیندانی مەهاباد راگوێزران.