کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سمینارێك لەژێر ناوی بزووتنەوەی كورد و پرسی نەتەوایەتی لەوڵاتی نوروێژ بەڕێوە چوو

16:24 - 28 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: كۆمیتەی گشتی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و یەكیەتی خوێندكاران لەوڵاتی نوروێژ سمینارێكیان لەژێر ناوی بزووتنەوەی كورد و پرسی نەتەوایەتیی پێك هێنا.



بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو سمینارە بۆ بەڕێز تەیفوور بەتحایی پێك هاتبوو و سەرەتای سیمینارەكە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و پاراستنی خولەكێك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لەگیانی پاكی شەهیدانی كوردستان دەستی پێكرد.
جەمیل ئەحمەدی بەرپرسی بەشی راهێنان و توێژینەوەی كۆمیتەی گشتی حیزبی دێمۆكرات لەنوروێژ بە كورتی ئاماژەی بە بیوگرافی و كار و چالاكییەكانی تەیفوور بەتحایی كرد.
پاشان كۆرگێری سمینارەكە تەیفوور بەتحایی لەسەر بزووتنەوەكانی كورد و پرسی نەتەوایەتی قسەی كرد و خەسارناسییەكی وردی پێشكەش بە بەشداران كرد.

بڕگەیەكی دیكەی سیمینارەكە تەرخان كرابوو بۆ پرسیار و تێبینییەكانی بەشدار بوان.

5173.jpg