کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سمینارێک بۆ بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ئاڵمان لە شاری هامبوورگ رێکخرا

13:55 - 23 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: چەمکی فیدراڵی و کۆمەڵێک بابەتی دیکەی پێوەندیدار بە ئێران و کوردستان، لە سمیناری بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ئاڵمان تاوتوێ کران.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، سمینارێک بۆ \'\'شەهریار نەقشبەندی\'\' بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئاڵمان کە لەلایەن ناوەندی بەرگری لە خەباتکارانی ئێرانی لە شاری هامبوورگ رێکخرابوو، رێکەوتی ١٩ی سەرماوەز لەو شارەدا بەڕێوەچوو.
چەمکی فیدراڵی وەکوو ئەڵترناتیڤی گونجاو بۆ حکوومەتی داهاتووی ئێران، سیاسەتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پرسی مافی مرۆڤ لە کوردستان و ئێران، بابەت‌گەلێک بوون کە لەو سمینارەدا باسیان لێوە کرا.
لەو سمینارەدا بەشداران پرسیار و تێبینییەکانیان ئاراستەی نەقشبەندی کرد و لەلایەن ناوبراوەوە وەڵام درانەوە.