کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سووریە/ ٦٠ هەواڵنێر بەدیل گیراون، یان ون بوون

16:03 - 20 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: بە گەیشتنی ژمارەی هەواڵنێرە بە دیلگیراوەکان و ونبووەکان لە سووریە بە ٦٠ کەس، ئەو وڵاتە بووەتە مەترسیدارترین وڵاتی جیهان بۆ هەواڵنیران و رۆژنامەنووسان.


رێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور لە راپۆرتێکدا نیگەرانیی خۆی لە بارودۆخی هەواڵنێران و راێپۆرتێران لە سووریە دەربڕیوە.
لە راپۆرتێکدا کە ئەو رێکخراوە بڵاوی کردووەتەوە هاتوە: تەنیا رێژیمی بەشار ئەسەد بۆ هەواڵنیران هەڕەشە نییە، بەڵکوو هێزە چەکدارە ئیسلامییەکلانیش وەکوو \'\'بەرەی نوسرە\'\' لە گەورەترین دوژمنانی هەواڵنیران لە سووریە دێنە ئەژمار.
لە سەرەتای شەڕ و ئاڵۆزییە نێوخۆیی‌یەکانی سووریەوە هەتا ئێستا، زیاتر لە ١١٠ هەواڵنێر لەو وڵاتەدا کوژراون.
سەرەڕای ئەو هەواڵنیرانە، زیاتر لە ٦٠ رێپۆرتێری دیکەش ئەسیر بوون، یان بەدیل گیراون.
بارودۆخی نالەباری رۆژنامەنووسان لە سووریەدا، ئەو وڵاتەی بردووەتە ریزی ئەو ٣ وڵاتەوە کە لەباری دۆخی رۆژنامەنووسانەوە لە خراپترین حاڵەت دان.
هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ نالەباریی بارودۆخی هاووڵاتییانی سووری، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، کەلە سەرەتای نائارامییەکانی ئەو وڵاتەوە هەتا ئیستا ٧ میلیۆن هاووڵاتیی سووری ئاوارە بوون.