کوردستان میدیا: بنەماڵەی شەهید سەید ڕەزا دروودگەر به بۆنەی هاوخەمیی هەموو کەس و لایەنەکانی بەشدار لە کۆڕی پرسە و سەرەخۆشییەکەیاندا سوپاسنامەیەکیان بڵاو کردەوە.
دەقی سوپاسنامەکە:
هاوڕێیانی خۆشەویست و دڵسۆزانی بنەماڵەكەمان!
كەسایەتی و لایەنەكانی هاوخەم و هاوسۆز
هاوسەنگەرانی بە ئەمەگی شەهید سەید ڕەزا دروودگەر!
هەواڵی دڵتەزێنی كۆچی دوایی لە ناكاوی كەسایەتیی خۆشناو و تێكۆشەری دەروەستی ڕێگای ڕزگاریی كوردستان و ئەندامی پێشووی كومیتەی ناوەندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرَان، سەید ڕەزا دروودگەر لە وڵاتی نۆروێژ، بۆ بنەماڵەكەمان زامێكی بە ئێش و خەمێكی گران بوو كە ناخ و دڵی هەموومانی هەژاند و حەسرەتی دیداری باوكێكی دڵسۆز و ئەندامێكی ئازیزی بنەماڵەكەمان بۆ هەمیشە تاسەباری كردین.
بێگومان دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە دڵتەزێنە، ئەوەی كە یارمەتیدەری ئێمە بۆ هەڵگرتنی باری ئەو خەمە قورس و گرانە بوو، شەپۆلی هاوسۆزیی بێدرێغی ئێوە و خۆشەویستی و ئەمەگناسیتان بەرانبەر بە مێژووی پڕ لە خەبات و تێكۆشانی سەید ڕەزا دروودگەر بوو كە زامی دڵی سارێژ كردین و جارێكی دیكە دڵنیا بووینەوە كە ڕەنج و قوربانیدانی شەهیدانی سەربەرزی ڕێگای ڕزگاریی گەلەكەمان بە فیڕۆ ناچێت و سەنگەری ڕازاوە بە گوڵاڵە سوورەی یادی ئەوان، لە تێكۆشەرانی وەفادار بە ڕێبازەكەیان چۆڵ نابێت.
بەم بۆنەیەوە بە ئەركی سەرشانی خۆمان دەزانین سپاسی بێ پایانی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو كەس و لایەنانە بكەین كە چ بە سەردانی ئێمە و بەشداری لە كۆڕی پرسە و سەرەخۆشیماندا و چ لە ڕیگەی نووسینە پڕ لە هەستەكانیانەوە یان بە ناردنی پەیامی هاوسۆزی بە شێوەی جۆراوجۆر هاوخەمیی خۆیان لەگەڵ ئێمە دەربڕیوە.
هیوادارین بتوانین لە كۆڕی شادییەكانتاندا قەرەبووی ئەو هەموو خۆشەویستییە بكەینەوە و پێكەوە تا گەیشتن بە لووتكەی ئامانجە پیرۆزەكانی گەلەكەمان بە ئیرادەی پۆڵایینەوە هەنگاو بنێین.
بە سپاسەوە
بنەماڵەی شەهید سەید ڕەزا دررودگەر
١٨ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی