کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سوپای پاسداران چەکی قورس و تانک رەوانەی کوردستان دەکا

18:22 - 11 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: سوپای تیرۆریستیی پاسداران بە تۆپ و تانک و چەکی قورسەوە دەیەوێ خەڵکی کورد چاوترسێن بکا و گوندەکانی کوردستان وێران بکا.

هەواڵنێری کوردستان میدیا رایگەیاند کە سوپای تیرۆریستیی پاسداران کە دوای شکستە ئابرووبەرانەکەی لە بەرامبەر پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتدا وەلەرزە کەوتوە و دوای نارەزایی خەڵکی کوردستان بەرامبەر بە کردەوە تیرۆریستی و سەرکوتکەرانەکانی لە گوندەکان دەرکرا، دەستی داوەتە راگواستنی چەکی قورس و تۆپ و تانک و بەرەوە شار و گوندەکانی کوردستان دەنێرێ.

رۆژی پێنج شەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٣٩٥، خەڵکی کورد بینەری جموجۆڵەکانی سوپای تیرۆریستیی پاسداران بوون کە تۆپ و تانکی لە شارەکانی کوردستان دەگواستەوە و ژمارەی ٨ تانک و چەندین تۆپ لە جادەکانی نێوان مەهاباد بۆ نەغەدە و نەغەدە بۆ پیرانشار و سەردەشت دەگوێزرانەوە.

شیاوی ئاماژەیە کە چەند رۆژ پێش سوپای پاسداران بە تۆپ و چەکی قورس شاخ و بەرزاییەکانی کوردستانیان تۆپباران کرد و بە گوێرەی هەواڵەکان ئاگری لە گوندەکانی دەوروبەری سەردەشت بەرداوە.

سوپای