کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران ترسی لێ نیشتووە

22:41 - 30 رێبەندان 2716

کوردستان میدیا: فەرماندەی هێزی زەمینیی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا هێرشی کردە سەر خەباتی نوێی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە هەواڵدەریی فارس سەر بە سپای پاسدارنی ڕێژیم بڵاوی کردووەتەوە، محەممەد پاکپوور، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوە کردووە کە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران چالاکیی تازەیان دەست پێ کردووە و لە هەمان کاتدا سپای پاسداران اشراف اطلاعاتی خۆی لە سەر باشووری کوردستان نیسبەت بە پێشوو ٧٠ لە سەد زیاد کردووە و به سەر ئەو حیزبانەدا مسلطـە.

ناوبراو لە بەشێکی قسەکانیدا، تۆمەت و قسەی بێ‌بنەمای خستە پاڵ حیزبەکانی ڕۆژهەڵات، بە تایبەت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، هەندێک لەو حیزبانە بە پشتیوانیی ڕێکخراوەکانی بان ناوچەیی و هەندێک وڵاتانی دەورووبەری کەنداو قۆناغی نیزامییان دەست پێکردوەتەوە.

ئەو مۆره نیزامەی ڕێژیم، هەروەها باسی لەوە کردووە، لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتی ئێران و لەوبەری سنوورەکان کۆنسوولگەریی زۆر دروست بوونە تا حیزبە کوردییەکان دژی ئێمە هان بدەن.

ناوبراو هەروەها باسی لەوە کردووە کە حکوومەتی عێراق دەسەڵاتی بە سەر ناوچەی سەردەشت‌دا نیە.

لە دوای دەستپێکردنی خەباتی نوێی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەژێر ناوی ڕاسان و چالاکیی هێزی پێشمەرگە لە نێو خۆی وڵات، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بەردەوام درۆ و چەواشەکاری دژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاو دەکەنەوە و ڕاسانی ڕۆژهەڵات به هەندێک لایەن و وڵاتانی بیانی گرێ دەدەن، ئەوەش لە کاتێک دایه خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات ویست و ئیرادەی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە.

لەو پێوەندییەدا، مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ئاستێکی بەرین‌دا هێزی پێشمەرگە بۆ پشتیوانی لە خەباتی خەڵکی کورد لە نێوخۆی وڵاتدا حزووری هەیە.

خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات لەژێر ناوی ڕاسان ئیرادەی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش پشتیوانی لە خەباتی ڕزگاریخوانەی خەڵکی کورد دەکات.

هەروەها بە پێچەوانەی قسە بێ‌بنەماکانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات هەڵقووڵاوی ویست و ئیرادەی خەڵکی کوردستانه و حیزبی دێموکرات پشتیوانی لە خەبات و خەڵکی نێو خۆی وڵات دەکات.

لەو پێوەندییەشدا، بەرپرسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕایانگەیاندووە کە خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات لەژێر ناوی ڕاسان کە ویست و ئیرادەی خەڵکه، بەردەوام درێژەی دەبێت و هێزی پێشمەرگەش پشتیوانی لەو خەباتەی خەڵک دەکات.