کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران ژمارەیەك هێزی چەكدرای رەوانەی سووریە كرد

15:57 - 17 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران ژمارەیەك لەهێزەكانی خۆی بەمەبەستی سەركوتی هاووڵاتیانی ناڕازی سووریە بۆ ئەو وڵاتە نارد.
رۆژنامەی دیلی میروری بریتانیایی بڵاوی كردەوە، رێژیمی ئێران بەمەبەستی یارمەتی نیزامی بەشار ئەسەد و سەركوتی خۆپیشاندەران و ئەرتشی ئازاد هێزێكی چەكداری رەوانەی سووریە كردووە.

هەر لەو پێوەندییەدا رۆژنامە یگاردین وێڕای پشت راست كردنەوەی ئەو هەواڵە راشیگەیاندووە، لەناو ئەو هێزەی كە رەوانەی سووریە كراوە، ژمارەیەكیش هێزی ئەمنیەتیی دەبیندرێت.

ئەرشی ئازادی سووریە بەبەردەوامی رێژیمی ئێرانی بەدەستێوەردان لەكاروباری ناوخۆیی سووریە و یارمەتیی نیزامیی و مادی بەشار ئەسەد تاوانبار كردووە.

رێژیمی ئیسلامیی ئێران هەتا ئێستا ئەو تاوانەنەی رەت كردۆتەوە.

ئەمە لەحاڵێكدایە كە چەند رۆژ لەمەوبەر فەرماندەیەكی پایەبەرزی سپای قودسی رێژیمی ئێران لە دیمەشق لەئەنجامی تەقینەوەیەك كوژرا.
ئەمیر رەزا عەلیزادە خەڵكی شارستانی روودسەر و یەكێك لە فەرماندەكانی سپای قودس بوو، كە لەئەنجامی تەقینەوەی ماشێنێكی بۆمب رێژ كراو لەدیمەشق كوژرا.