کوردستان میدیا: سکرتارییەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک ئەبوو کەریمی ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ڕاگەیاندنی سکرتارییەتی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی کاک ئەبوو کەریمی
بەداخەوە ئاگادار بووین کاک عەبدوڵڕەزا کەریمی ناسراو بە ئەبوو کەریمی ماڵئاوایی لە ژیان کردووە. کاک ئەبوو تێکۆشەرێکی دێرین، خەباتکارێکی ئازادیخواز و ناسراوی ناو بزافی ڕزگاریخوازی کوردستانی ڕۆژهەڵات بوو. وەک کەسێکی چەپ و ئەندامی چریکە فیداییەکانی خەڵکی ئێران هەر لە سەرەتای ڕاپەڕینی گەلانی ئێرانەوە لەگەڵ ڕابەری گیانبەختکردووی کۆمەڵە کاک فۆئاد مستەفاسوڵتانی و هەروەها کاک عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە ئاشنا بوو و هاوڕێیەکی نزیکیان بوو. دواتریش لە ڕیزەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراندا درێژەی بە کار و تێکۆشانی سیاسی خۆی داوە و ئەم پەیوەندییە و دۆستایەتییەی هەر بەردەوام بووە. شیاوی باسە کاک ئەبوو سیمایەکی سیاسی و ناسراوی ناوچەی کرماشانیش بوو. بێگومان مەرگی کاک ئەبوو ئێمەی خەمبار کردووە و هەروەها خەسارێکیشە بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیمان، ئێمە بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی دەکەین.
سکرتارییەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
١٤فێفرییەی ٢٠١٧ی زاینیی
٢٦ی رێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی