کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە کۆچی دوایی میشێل ڕوکارد، سەرۆک وەزیرانی پێشووی فەرانسه پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە

22:50 - 17 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی میشێل ڕوکارد، سەرۆک وەزیرانی پێشووی فەرانسە، پرسە و هاوخەمیی خۆی لەگەڵ سکرتێری گشتیی حیزبی سوسیالیستی فەرانسە دربڕی.

دەقی پەیامەکە:

پەیامی پرسە و هاوخەمیی مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ بەڕێز ژان کریستۆف کامبادلیس سکرتێری گشتیی حیزبی سوسیالیستی فەرانسە

بە بۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز میشێل ڕوکارد، سەرۆک وەزیرانی پێشووی فەرانسە لە خولی دووهەمی سەرۆک کۆماری فەرانسوا میتەران

بەڕیز سکرتێری گشتی و دۆستی بەڕێز!

وێڕای خەم و پەژارەی زۆر سەبارەت بە کۆچی دوایی بەڕێز میشێل ڕوکارد سەرۆک وەزیرانی پێشووی فەرانسە لە خولی دووهەمی سەرۆک کۆماری نەمر فەرانسوا میتەران کە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢ی ژوئیەی ٢٠١٦ی زایینی لێی ئاگادار کراینەوە. لەو کاتە پڕ لە خەم و ئازارەدا، ئیزن بە خۆم دەدەم کە بە ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هاوخەمیی خۆم بۆ لە دەستچوونی ئەو پیاو و بیرمەندە گەورەیە بە ئێوە و لە ڕێگای ئێوەوە بە هەموو سوسیالیستەکان بگەێنم.

ئێمە خۆمان لە خەمی لە دەستچوونی ئەو کەسایەتییە گەورەیەی سوسیالیزمی دێموکراتیک بە شەریک و بەشدار دەزانین.

وێڕای حورمەت و ڕێزگرتن لە یاد و بیرەوەریی میشێل ڕوکارد

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری

٥ی ژوئیەی ٢٠١٦ی زایینی