کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ خوێندکاری کورد لە مەریوان دەسبەسەر کران

20:00 - 6 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری مەریوان، ٣ چالاکی خوێندکارییان لەو شارەدا دەسبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٥ ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، سێ چالاکی خوێندکاریی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کران.

7714.jpg
هێمن بیگلەر و ئارەش مەولوودی چالاکی خوێندکاری لە زانکوی مەریوان


راپۆرتەکان باس لەوە کە دانا لەنج ئابادی، هێمن بیگلەر و ئارەش مەولوودی ناوی ئەو چالاکانەیە کەلە ماوەی شەو و رۆژێکدا لەلایەن هیزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون.
دانا لەنج ئابادی لە یەکێک لە مەیدانەکانی شاری مەریوان دەسبەسەر کراوە و پاشان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە راگوێزراوە و هێمن و ئارەشیش پاش بانگهێشتن بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، دەسبەسەر کراون.
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٦ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی، هێمن بیگلەر و ئارەش مەولوودی خوێندکاری زانینگەی ئازادی ئەو شارەن کە پاش لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعات، ئازاد کراون.
دانا لەنج ئابادی خوێندکاری زانکۆی پەیام نووری شاری مەریوانە کە هەتا لە دەسبەسەری دایە و ‌هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەو خوێندکارە کوردە لە بەر دستدا نییە.