کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کورد لە ناوچەی سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بانگهێشت کرا. هاوکات دوو هاووڵاتیی کورد لە سەڵماس بە نووسراوەیەکی رەسمی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کران.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی \'\'دەرەکێ\'\' سەربە بەخشی ناوەندیی شارستانی سەوڵاوا، بەناوی \'\'مەلا حامید رەزایی\'\' رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٨ رەشەمە، لە نامەیەکدا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت کراوە.
هۆکاری بانگهێشت کردنی ئەو هاووڵاتییە کە هاوکات ئەندامی شۆرای ئاوایییە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە روون نەکراوەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو مەسەلە بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: مەلا حامید رەزایی پاش دەربڕینی ناڕەزایەتیی لەهەمبەر هەڵسوکەوتی نەشیاوی بەرپرسانی رێژیم لەگەڵ هاووڵاتییان و باسکردنی گرفتەکانی ئاوایی و زوڵم و زۆرییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەی لێپرسراوانی ئیداریی شارستانی سەوڵاوا، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە.
لێدوانی ئەو ئەندامەی شۆرای گوندی دەرەکێ دژی بەرپرسانی رێژیم لە کۆبوونەوەیەکدا کە بۆ هاووڵاتییانی ئەو گوندە پێکیان هێنابوو، لەلایەن خەڵکەوە پەسند کران و ئەمەش دەرکرانی بەرپرسانی رێژیمی لەلایەن هاووڵاتییانی ئەو ئاوایییەوە لێکەوتەوە.
لەو پێوەندییەدا و لە درێژەی شەپۆلی بانگهێشت کردن و هەروەها گوشارەکان بۆسەر هاووڵاتییان، دوو هاووڵاتیی کوردی دیکە لە شارستانی سەڵماس بەناوکانی \'\'سەید ویلایەتی حوسێنی\'\' خەڵکی گوندی \'\'ئاشناک\'\' و \'\'کاوس عەبدوڵڵازادە\'\' خەڵکی گوندی \'\'برووشخۆران\'\' بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراون و چەندین کاتژمێر لێپێچینەوەیان لێ کراوە.