کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ چالاکی خوێندکاری لە شاری مەریوان لە خوێندن بێبەش کران

20:26 - 9 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: لە درێژەی گوشاری هێزەکانی رێژیم بۆسەر خوێندکاران، سێ چالاکی خوێندکاری لە شاری مەریوان لە خوێندن بێبەش کران.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، سێ خوێندکاری کوردی زانینگەی پەیام نووری مەریوان بە ناوەکانی مەیسەم جەوانمیری، دانا ئەمینی و سۆران راوش لە خویندن بێ بەش کران و پەروەندەکانیان بۆ کۆمیتەی ئینزباتی بەڕێ کراوە.
لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکران و سەرکوتی خوێندکاران و هەروەها بێبەشکرانیان لە خوێندن، رۆژانی شەممە و یەکشەممە چوار خوێندکاری زانینگەەکانی مەریوان بەناوەکانی \'\'دانا لەنج‌ئابادی، هێمن بیگلەر، ئارەش مەولوودی، و سۆران دانیشوەر\'\' لەلایەن ناوەندی ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئیرانەوە دەسبەسەر، یان بانگهێشت کران.
بەپێی هەواڵەکان لە مەریوانەوە هێزەکانی رێژیم پاش لێپرسینەوە ٣ کەس لەو خوێندکارانەیان ئازاد کردووە، بەڵام هێشتا لە چارەنووسی دانا لەنج‌ئابادی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.