کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرانەی فەزای ئامووزشیی مەریوان کەمتر لە رێژەی نێونجیی ئێرانە

14:14 - 4 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: ئاماری سەرانەی فەزای پەروەردە و بارهێنان لە شارستانی مەریوان لە نیوەی پێویستیی خۆی کەمترە.
هەواڵدەریی فارس لە زاری بەرپرسی پەروەردە و بارهێنانی شاری مەریوانەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئامار و ژمارەکانی سەرانەی فەزاری پەروەردە لە شاری مەریوان نیوەی رێژەی نێونجیی سەرانەی فەزای ئامووزشیی ئێرانە.
رێژەی نێونجیی فەزای ئامووزشی لە ئێراندا ٥.٥ میترە و ئەمە لە حاڵێک دایە کە ئەو رێژەیە لە شاری مەریوان ٢.٣ میتر بەراورد کراوە کە کەمتر لە رێژەی نیوەی نێونجیی ئێرانە.
لەو پێوەندییەدا سەرەڕای تێپەڕ بوونی ٧ ساڵ بەسەر گەڵاڵەی سەقامگیرکردنی بینای قوتابخانەکانی ئێران، بەرپرسانی رێژیمی ئێران لە پارێزگاکانی کوردستانی ئێران هیچ گرینگییەکیان بەم گەڵاڵەیە نەداوە.
سەرەڕای ناستانداردیی وانەکانی خوێندن، قوتابییانی ئیلامی لەگەڵ کەمیی سەرانەی ئامووزشیی وەرزشی بەرەوڕوون و سەرەڕای ئاگاداریی بەرپرسان لەو گوتەزا(مقولە)یە هیچ هەنگاوێکیان هەڵنەهێناوەتەوە.
رێژەی نێونجیی فەزای کتێبخانە و خوێندگاکان و بواری وەرزش لە قوتابخانەکانی ئێران بە بەراورد لەگەڵ رێژەی نێونجیی جیهان کەمترە و ئەمەش هۆکاری دابەزینی ئاستی خوێندەواریی زانستی لە ئێران دایە.