کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردەشت/ منداڵێکی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بریندار بوو

22:03 - 20 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێران لە ناوچەی سەردەشت لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی کورد، منداڵێک کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بووە، بەتوندی بریندار بوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، شەوی یەکشەممە رێکەوتی ١٩ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٣هەتاوی، لە گوندی دۆڵە گەرمی ناوچەی سەردەشت، تەقەیان لە ماشێنی شەخسیی هاووڵاتییەکی کورد بە ناو عەزیز ئیسماعیلی کرد.

لەو دەستڕێژییەی هێزەکانی رێژیمدا، منداڵێک کوردە ناوی \'\'موژد ئیسماعیلی\'\' لەلایەن شانییەوە بەتوندی بریندار بوو.

بەپێی ئەم راپۆرتە، موژدە لە کاتێکدا کە لەگەڵ باوکی بەرەو ماڵی خۆیان گەڕاونەتەوە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە نزیکی گوندی دەرماناوێ بە بێ هیچ هۆکارێک درانە بەر دەستڕێژی گوللـه و لە ئەنجامدا موژدە بە توندی بریندار بوو و پاشان بۆ چارەسەرکردنی برینەکی رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

پاش ئەو رووداوە، هاووڵاتییانی گوندی \'\'دۆڵە گەرم\'\' و دانیشتوانی گوندەکانی دەوروبەر بە مەبەستی محکوومکردنی ئەم هەڵوێستەی هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە بەردەم فەرمانداری شاری سەردەشت کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان پێکهێنا.