کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەركوت كردنی ژنان، تەنیا چەند رۆژ دوای هەڵبژاردنەكان لەئێران

16:45 - 30 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: تەنیا چەند رۆژ دوای هەڵبژاردنەكان، هێزە ئەمنیەتیی و ئینتزامییەكانی رێژیم لەگەڵ حوزووری ژنان لەیاریگای ئازادی تاران دژایەتیان كرد و بەشێوەیەكی توند و تیژانە هەڵسوكەوتیان لەگەڵ كردن.
رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٢٩‌ی جۆزەردان لەكاتێكدا ژمارەیەك لەژنان دەیانویست لەگەڵ بنەماڵەكانیان بەمەبەستی بەشداریی لەرێوڕەسمی سەركەوتنی تیمی فووتباڵی ئێران بچنە یاریگای ئازادییەوە، لەگەڵ سەركوتی هێزەكانی رێژیمی ئێران بەرەوڕوو بوونەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی هرانا بڵاوی كردەوە، دوابەدوای ئەوەی كە ژنان لەلایەن ئەو هێزانەوە پێشیان پێگیرا، دەستیان بە دانی دروشمی وەكوو یەكسانی ژن و پیاو كرد.
هێزە ئینتزامیی و ئەمنیەتییەكان بە گازی فرمێسك رێژ هێرشیان كردۆتە سەر ژنان و بەتوندترین شێوە سەركوتیان كردوون.

ئەمانە لەحاڵێكدایە كە لەكاتی تەبلیغاتی هەڵبژاردنەكاندا، رێگایان بەژنان دەدا كە بچنە ناو یاریگاكان و ئەوە دەرخەری ئەوەیە كە رێژیمی ئێران تەنیا ژنان وەكوو كەرەسەیك بەكار دێنێن و هەر كات پێویستیان پێیان بێت دەیانهێنە گۆڕەپانەكەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا زیاتر لە ٩٠ هاووڵاتیش لەشاری تەورێز لەكاتی دەربڕینی خۆشی و شادی سەركەوتنی تیمی ئێران، دەسبەسەر كراون.