کوردستان میدیا: دووهەمین خولی فێستیڤاڵی سینەمای لاوی زێڕین بە هەڵبژاردنی سەرکەوتوانی ئەو فێستیڤاڵە دوای دوو رۆژ کۆتایی بەکارەکانی هێنا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامانی لێژنەی داوەرانی دووهەمین خولی فێستیڤاڵی سینەمای لاوی زێڕین کە بریتی بوون لە، دوکتور فازڵ جاف، محەممەد جانۆ و رەزا عەلیپوور، سەرکەوتوانی بەشە جواروجۆرەکانی ئەو فێستیڤاڵەیان راگەیاند.
ـ خەڵاتی تایبەتی لێژنەی ئامادەکاری فێستیڤاڵ بە کارزان قادر بۆ دەرهێنانی کورتە فیلمی بێکەس بەخشرا.
ـ خەڵاتی باشترین فیلمی دێکۆمێنتاری بە کورتە فیلمی دەست و ئاخ لە دەرهێنانی فەتحی ئیڤاری، بەخشرا.
ــ خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بە حوسێن حەسەن بۆ دەرهێنانی کورتە فیلمی پاوەر بەخشرا.
ـ خەڵاتی باشترین سیناریۆ بە کامەران بێتاسی، بۆ نووسینی سیناریۆی کورتە فیلمی سلوید بەخشرا.
ــ خەڵاتی باشترین وێنەگر درا بە کارۆخ تەها، وێنەگری کورتە فیلمی نەورەس.
ـ خەڵاتی باشترین مونتاژ درا بە رەجەب ئەحمەد، بۆ مونتاژی کورتە فیلمی پاوەر.
ــ خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بە سەلاح شێخ محەممەدی، ئەکتەری کورتە فیلمی رۆژی چوارەم بەخشرا.
ـ خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بە شێوەی هاوبەش بە شەهین جەماڵ، بۆ رۆڵ بینین لە کورتە فیلمی نەورەس و دڵنیا تەها، بۆ رۆڵ بینین لە کورتە فیلمی چریسک بەخشرا.
ـ خەڵاتی باشترین ئەکتەری منداڵ بە دڵجا بەهجەت، بۆ رۆڵ بینین لە کورتە فیلمی پاسکیل بەخشرا.
ـ خەڵاتی باشترین فیلم بە کورتە فیلمی پاوەر لە دەرهێنانی حوسێن حەسەن، بەخشرا.
دووهەمین فێستیڤاڵی کورتە فیلمی سینەمایی لاوی زێڕین رێکەوتی ٢٥ی سەرماوەز بە بەشداری بەهمەن قوبادی سینەماکاری کورد دەستی پێ کرد و رێکەوتی ٢٧ی سەماوەز کۆتایی بەکارەکانی هێنا.