کوردستان میدیا: شۆفیرێکی کورد بە هۆی هەڵمژینی کەربۆن مۆنۆکسیدی کەپسولی گاز، لە نێو کابینی ماشینە بارهەڵگرەکەی خۆی گیانی لە دەست دا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەم شۆفیرە کە لە بەر نەبوونی کەلوپەل و پێداویستی وەک خەوتنگە لە بازارچەی شێخ سڵە، بۆ گەرم راگرتنی نێو کابینەکەی گازی پیکنیکی بەکار هێنابوو، بە هۆی هەڵمژینی مۆنۆکسیدی کەربۆن تووشی خنکان بووە و گیانی لە دەست داوە.
لە بازارچەی سنووریی شیخ سڵە، کە بازارچەیەکی گەورەی هەناردە کردن بە ئەژمار دێت، هیچ خزمەتگوزاییەک بۆ کرێکاران و کارگێڕان و فەرمانبەران دابین نەکراوە.
هەموو ساڵێک بە دەسپێکردنی وەرزی زوقم و سەرما بە هۆی نەبوونی پێداویستی لە کارگەکان و بازارچەکانی کوردستان، ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران و شۆفیرە کوردەکان بە هۆی گاز گرتووی دەبنە قوربانی.
هەر لەم پێوەندییەدا، چەند رۆژ لەمەوبەر هاووڵاتییەکی کوردی تەمەن ٣١ ساڵ کە نیگابانی کارگەیەکی ماسەشویی لە بەشی سونەتەی سەر بە سەقز بووە، بە هۆی گاز گرتوویی گیانی لە دەست داوە.