![](/weney-mallperr/3967.jpg)
كوردستان میدیا: شارەكانی سنە و دێگولان لەپارێزگای كوردستان لەلایەن هێزەكانی رێژیمی ئێرانەوە ئەمنیەتی كراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەشەقام و كۆڵانەكانی شارەكانی دێگولان و سنە هێزە ئینتزامییەكان بەبەردەوامی سەرقاڵی گەشت لێدانن و حاڵەتی ئامادە باشیان بە خۆیانەوە گرتووە.
ئەو هێزانە رۆژانە بەبیانووی بێحیجابی و شێوزای جلوبەرگ، كچان و كوڕانی ئەو دوو شارەیان خستۆتە ژێر گوشارەوە و لەپێش چاوی گشتیی لێپرسینەوەیان لێدەكەن.
هاووڵاتییەكی شاری سنە لەو باوەڕەدابوو، ئەو كارەی هێزەكانی رێژیم زیاتر بەمەبەستی چاوترسێن كردنی خەڵكی لەبەرەبەریی هەڵبژاردنەكان دایە.
لەلایەكی دیكەوە لەشارەكانی دێگولان و سنە خێرایی ئینتێرنێت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە و بەكارهێنەرانی لەگەڵ كێشەی جیدی بەرەوروو كردۆتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا لەسەرجەم كافی نێتەكانیش هێزەكانی رێژیم داوای پێناس لە بەكارهێنەرانی هێڵی ئینترنێت دەكەن.