کوردستان میدیا: شاندێکی پارتی سوسیالیستی کوردستان ـ باکوور، بە سەرپەرەستیی مەسعوود تەک سکرتێری ئەو پارتە، سەردانی هێزی تایبەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی، مەسعوود تەک سکرتێری پارتی سوسیالیستی کوردستان ـ باکوور لەگەڵ شاندێکی هاوڕێی، سەردانی هێزی تایبەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات کرد و لە لایەن بەرپرسانی هێزی تایبەتەوە بە شێوەی سان پێشوازیی لێ کرا.
تەک لەو سەردانەی خۆیدا بۆ هێزی تایبەت چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و پشتیوانیی خۆی بۆ ڕاسانی ڕۆژهەڵات دەربڕی.
سکرتێری پارتی سوسیالیستی کوردستان ـ باکوور هەروەها پێداگریی کردەوە کە؛ لە هەر کات و ساتێکی خەباتدا پشتیوانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەبێت و پشتیوانی لە خەباتی ڕەوای کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکات.