کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ بلژیک، لە سمینارێکی سیاسی سەبارەت بە شۆڕشی سووریە و بە تایبەت کوردستانی سووریە لە شاری ئالاستی بلژیک بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو شاندە بە سەرپەرستی ئیبراهیم خودامورادی بەرپرسی کۆمیتە، بەشداریی ئەو سیمینارە بوون و کۆبوونەوەکە بۆ باوکی جومعە ئەندامی، سەرکردایەتی پارتی یەکیەتیی دێمۆکرات لە سووریە رێکخرابوو و کۆڕگێڕ تیشکی خستە سەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی شۆڕشی سووریە و بە تایبەت کوردستانی سووریە.
باوکی جومعە یەکگرتوویی هێزە سیاسییەکانی کوردی لە کوردستانی سووریە بە گرینگ و مێژوویی زانی و هەوڵی حیزبەکەی لەم بوارەدا خستە روو.
لەو سمینارەدا شاندی حیزب روانگە و هەڵوێستەکانی حیزبی دێمۆکراتی کورستانی لەسەر بارودۆخی شۆڕشی سووریە و پێویستیی یەکگرتووی هێزە سیاسییەکانی کوردی ئەو پارچەی کوردستان لەم دۆخ و قۆناغە هەستیارەدا بە رای بەشدارانی سمینار گەیاند.