کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات لە سوێد لە رێوڕەسمی رۆژی کۆمەڵە بەشداریی کرد

13:11 - 24 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: لەسەر بانگهێشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ سوێد، لە رێوڕەسمی رۆژی کۆمەڵە بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٢ رێبەندان شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ سوێد بە سەرپەرستیی مەولوود عەبدیل‌زادە بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزب لە وڵاتی سوێد، لە رێوڕەسمی ٣٤مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی کۆمەڵە، لە شاری ستۆکهۆڵم بەشداریی کرد.
عەبدیل‌زادە لەو رێوڕەسمەدا پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی پێشکەش کرد.
بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزب لە وڵاتی سوێد لە پەیامەکەیدا باسی بارودۆخی قەیراناویی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، یەکڕیزی و هاوپەیمانیی هێزە ئێرانی و کوردستانییەکانی کرد.