له بیره‌وه‌ریی ٢٠ ساڵه‌ی تیرۆری نامرۆڤانه‌ی شه‌ره‌فکه‌ندیی نه‌مردا
محه‌ممه‌د سلێمانی
دیاره لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی لایه‌نه شاره‌وه‌کانی ژیان و خه‌باتی شه‌هیدی سه‌رکرده، کاک دوکتور سه‌عید نه وه‌ک زۆر هاسانیه، بگره ره‌نگه له تاقه‌ت و توانه‌ی ئێمه مانانێکدا نه‌بێت که خوێندنه‌وه‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌مییانه‌یی ژیانی سیاسی و ته‌شکیلاتی ئه‌و گه‌وره مرۆڤه بکه‌ین که خۆی وه‌ک تێکۆشه‌رێکی دێمۆکرات و ئازادیخواز هه‌روه‌ها خه‌باتگێڕێکی شۆڕشگێر که هه‌ڵقوڵاوی ناخی رووداوه سیاسی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستانی رۆژهه‌ڵات بوو بخه‌ینه به‌رچاوی هۆگران و مافخوازانی گه‌لی کورد له کوردستاندا.
ئه‌و نه‌مره سیمای رێبه‌رێکی بیرمه‌ند، به‌رچاو روون و شاره‌زا به هه‌لومه‌رجی سیاسی دونیا و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بوو. دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی وه‌ک سیمایه‌کی دیار و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانپه‌روه‌ر و خه‌مخۆرێکی رێگای ئازادیی گه‌لی کورد، له‌و کاته‌وه که پێی ناوه‌ته مه‌یدان و سه‌نگه‌ری رزگاری و مافویستی هه‌ڵبژاردووه، رۆڵی کارا و به‌رچاوی له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکه حیزبییه‌کانیدا له‌سه‌ر شان هه‌بووه و هه‌رگیز نه‌که‌وتووەته شوێن ئه‌و رووداو گۆڕانه‌نه‌ی که‌له به‌رژه‌وه‌ندی بزووتنه‌وه‌یی نیشتیمانیی کوردستاندا نه‌بووه. به‌ڵکوو وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی دیار و یار و هاوسه‌نگه‌ری رۆژانی سه‌ختی خه‌باتی سیاسی و شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌لی کورد، کاک دوکتور قاسملووی نه‌مر دەوری خۆی گێراوه و ئه‌و کاته‌ش که رووداوه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئێران و کوردستان زۆر به ئاڕاسته‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیدا نه‌بوو و هه‌تا به‌شێکی به‌رچاو له لاوانی کورد شوێن پێی بیر و باوه‌ڕی چه‌په‌کانیان هه‌ڵگرتبوو، کاک دوکتور سه‌عید به نووسینی وتار له‌سه‌ر هه‌ست و تێگه‌یشتنی نه‌ته‌وایه‌تی له‌و قۆناخه‌ی خه‌باتی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، هانی رۆڵه‌کانی گه‌لی کوردی ده‌دا که خۆیان له سه‌نگه‌رێکدا رێکبخه‌ن که هه‌ڵگری په‌یامی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌که‌مان بێت.
هه‌میشه داوایی له لاوان و رۆشنبیرانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌وه بوو که لایه‌نگر و هه‌ڵگری دروشم و په‌یامێک نه‌بین که ئاکامه‌که‌ی به پێچه‌وانه‌ی ئامانج و داخوازه رەوا و به‌رهه‌قه‌کانی جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی خه‌ڵکی کوردستان بێت. به‌ڵکوو له هه‌لومه‌رجێکی وه‌ها سه‌خت و دژوار‌دا ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌که له به‌هێز کردن و به‌ره‌و پێش بردنی حدکادا ده‌وری هه‌بێ و بێته مه‌یدان و ئه‌رکی سیاسی و مێژوویی خۆی له قۆناخی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی و شۆڕشگێڕانه‌ی کوردستاندا بگێڕن و پشتیوانی له به‌رنامه‌ی سیاسی و پێشکه‌وتنخوازانه‌ی حیزب بکه‌ن که ره‌نگدانه‌وه‌ی بیر و باوه‌ڕی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌له‌که‌یانه.
کاک دوکتور سه‌عید شه‌ره‌فکه‌ندی به‌دوای شه‌هید کرانی گه‌وره پیاوی مێژووی نوێی گه‌له‌که‌مان، دوکتور قاسملووی نه‌مردا، وه‌ک جێنشینێکی شایسته و باوه‌ڕ به‌خۆ و خاوه‌ن داب و نه‌رێتی سیاسی و شۆڕشگێڕانه‌ی سه‌رده‌میانه، وه‌ک که‌سی یه‌که‌می حیزبی دێمۆکرات ده‌رکه‌وت و ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تییه سیاسی و ته‌شکیڵاتییه‌کانی حیزبی گرته ئه‌ستۆ و زۆر به خێرایی و پاش ئه‌و کاره‌ساته قورس و جه‌رگ‌بڕه که به‌ر حیزب و جووڵانه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی گه‌لی کوردستان که‌وت، خه‌بات و تێکۆشانی رۆڵه‌کانی دێمۆکراتی به هاوکاری و پشتیوانی ته‌شکیلاتی حیزب رێکخسته‌وه و حیزبی بۆ قۆناخێکی دیکه له خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانی به دژی رێژیمی کۆنه‌په‌رست و تیرۆریستی ئاخووندی رێبه‌ری کرد.
شه‌ره‌فکه‌ندی له په‌یامێکی گرینگ و شوێندانه‌ردا، که رووی له کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵکی کوردستان بوو، داوای هاوکاری و پشتیوانی له خه‌باتی خۆیان که رزگاری گه‌لی به‌شمه‌ینه‌تی کورده، لێخوازتن و هه‌ر له‌و کاته‌شدا هانی شۆڕشێکی قوڵ و هه‌مه‌لانه‌ی له قۆناخی ئه‌وسای خه‌باتدا به‌گوێی پشتیوانانی جووڵانه‌وه‌یی خه‌ڵکی کوردستاندا چرپاند. جێنشینی به ئه‌زموون و خاوه‌ن رابردووی سیاسی و ته‌شکیلاتی، کاک دوکتور سه‌عید به‌هه‌ق نیشانی دا که هیچ سه‌ختی و و دژوارییه‌کی ناتوانێت پێشی شۆڕشی گه‌لی کورد له‌پێناو مافی ره‌وای خۆیدا بگرێ و ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکتاتۆر و خوێنمژی رێژیمی دژی‌گه‌لیی ئاخوندیش ده‌بێت ئه‌وه باش بزانن که به تیرۆر کردنی رێبه‌رانمان به هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانن به‌سه‌ر ئیراده‌ی سیاسی و شۆڕشگێرانه‌ی رۆڵه ئازا و فیداکاره‌کانی گه‌لی کورددا زاڵ بن و له خه‌بات و تێکۆشان دڵساردیان بکه‌نه‌وه له لایه‌کی‌تریش بڵاوه به جووڵانه‌وه‌یی کورد بکه‌ن.
کاک دوکتور سه‌عید، تیرۆر کرانی دوکتور قاسملووی له هه‌لو مه‌رجی سیاسی و دیپڵۆماسیی ئه‌و کاتدا به خه‌سارێکی زۆر گه‌وره‌وی له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی دێمۆکراسی‌خوازی وه‌سف کرد و پێی وابوو که‌له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا کورد خه‌مخۆرێکی چالاکی خۆی له ده‌ست داوه. شه‌ره‌فکه‌ندیی نه‌مر له په‌یامه‌که‌یدا که رووی له ئازادیخوازان و مافویستانی دونیا و کوردستانی رۆژهه‌ڵات بوو، رایگه‌یاند که خه‌بات بۆ ئازادی و ئه‌و ئامانجانه‌ی که قاسملووی رێبه‌ر له پێناویدا سه‌ری دانا، به پشتیوانی ماددی و مه‌عنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵکی کوردستان، خه‌باتی قوتابیانی قاسملووی رێبه‌ر درێژه‌ی ده‌بێت و حیزبی دێمۆکرات سه‌ره‌ڕای پاراستنی یه‌کیه‌تی و یه‌کپارچه‌یی ریزه‌کانی له هه‌لومه‌رجی چاره‌نووس‌سازی سیاسی وه‌ک ئێستادا که به‌سه‌ر دونیا و ناوچه‌که‌دا زاڵ بووه، به‌ڵێن به گه‌لی کورد ده‌ده‌ین که بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی رۆڵه‌کانیان هه‌ر وه‌ک هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بێ. ئێمه ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکرات به‌و ئیراده سیاسی و بیر و باوه‌ڕه که به مافی نه‌ته‌وایه‌تیمان هه‌یه، هیچ نائومێدییه‌ک ناتوانێت سێبه‌ری بکێشێته سه‌ر وره و ئیمانی شۆڕشگێڕانه‌ی ته‌شکیلاتی ئاشکرا و نهێنیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و خه‌بات بۆ ئازادی و دێمۆکراسی هه‌ر وه‌ک جاران درێژه‌ی ده‌بێت و کوردستانی رۆژهه‌ڵات و شۆڕشه به‌رهه‌قه‌که‌ی ده‌بێ نموونه‌یه‌ک بێت له خۆڕاگری و کوردستان به‌سه‌نگه‌ری به‌رگری و دێمۆکراسی له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا ده‌مێنێته‌وه.
شه‌هیدی ڕێبه‌ر، کاک دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی له کاتێکدا کۆڵه‌باری خه‌می ئازادی گه‌لی بنده‌ستی کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا خسته سه‌رشانی، راست به‌دوای کاره‌ساتی تیرۆر کرانی کاک دوکتور قاسملوو له وڵاتی ئوتریش به‌هۆی دیپلۆمات تیرۆریسته‌کانی رێژیمی دژی گه‌لی ئاخووندیدا بوو.
ئه‌و کات زۆر هێز و لایه‌نی سیاسی نه‌یار و هه‌تا دۆسته‌کانی حیزبیش چاوه‌ڕوانی دووباره بوونه‌وه‌ی مێژووی ره‌شیان به‌سه‌ر حیزب و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کرد و پێیان وابوو که قوتابیانی قازی و قاسملوو ئیدی تازه ناتوانن له مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌کانێدا خۆڕاگرن و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان تووشی سه‌ر لێشێواوی و نائومێدی دێن و ره‌نگه وه‌ک پێشوو توانای به‌ربه‌ره‌کانێی و رووبه‌ڕوو بوونه‌ی هێزی داگیرکه‌ر و کۆنه‌په‌رستی ئاخووندیان له مه‌یدانی خه‌باتدا نه‌بێت و ئاڕایشی تێکۆشانی سیاسی، ته‌شکیلاتی و نیزامی به‌ره‌و کاڵ بوونه‌وه بڕوات.
به‌ڵام هه‌ر وه‌ک دیتمان شه‌ره‌فکه‌ندی ژیر و وریا و وه‌فادار به رێبازی سیاسی حیزب و ئامانجی وه‌دی نه‌هاتووی هه‌زاران شه‌هیدی رێگای رزگاری و ئازادی و به هاوکاری و پشتیوانی رێبه‌رایه‌تیی حیزب و دڵ گه‌رمی ته‌شکیلاتی ئاشکرا و نهێنی ئه‌و حیزبه ئیدامه‌کاری خه‌باتی قاسملووی نه‌مری له راگه‌یاندنه‌کانی حیزب‌دا راگه‌یاند. دوژمن له‌و ساڵه‌دا ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی ئیتفاقیش بێ زه‌ربه‌ی قورسی له هه‌موو شار و ناوچه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات خوارد و هێزی پێشمه‌رگه، نیشانی دا که هه‌ر وه‌ک هه‌میشه له‌سه‌نگه‌ری خۆڕاگری و مافویستیدا خه‌بات ده‌کات و رێگا نادات، نائومێدی باڵ به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی نیشتیمانیی گه‌لی کورددا بکێشێت له‌و به‌شه‌ی خاکی کوردستان دا.
له‌باری هه‌لومه‌رجی سیاسی ناوچه‌یشه‌وه وه‌زعه که زۆر باش نه‌بوو، شه‌ڕی ئێران و عێراق چه‌ند ساڵیک بوو کۆتایی پێ هاتبوو، ئه‌وسا لێکدانه‌وه سیاسییه‌کان زۆرتر به‌و ئاراسته‌یه دابوون، که ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی ئه‌و دوو وڵاته له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له گرینگه‌کان بگه‌نه رێککه‌وتن، ره‌نگه به‌یه‌که‌وه بتوانن پیلانی هاوبه‌ش له‌دژی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی کوردستان دابڕ‌ێژین و ده‌ره‌تانێکی ئه‌وتۆ بۆ شۆڕشی کوردستان نه‌هێڵنه‌وه و به‌هاوبه‌شی بکه‌ونه دژایه‌تی و له‌نێو بردنی جووڵانه‌وه‌ی کورد.
شه‌ره‌فکه‌ندی ژیر و به ئه‌زموون زۆر نه‌ترسانه لێکدانه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیی دونیا، ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، ئێران و کوردستانی کردبوو و به‌و ئاکامه گه‌یشتبوو که رووداو ئاڵوگۆره جیهانییه‌کانی ئه‌وجاره ده‌کرێ چاوه‌ڕوانی هێندێک گۆڕان بین له به‌رژه‌وه‌ندیی بزووتنه‌وه‌ی نیشتیمانیی گه‌لی کورددا و ئاکامی رووداوه سیاسییه‌کان ره‌نگه کورد به‌هێندێک ده‌سکه‌وتی سیاسی و مێژووی خۆی بگه‌یه‌نێت. له راستیدا کاک دوکتور زۆر شاره‌زایانه لێکدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی پێشهاته‌کانی سه‌ر رێگای تێکۆشانی خه‌باتی ده‌کرد و هه‌رگیز نه ده‌که‌وته ژێرباری هات و هاواری ئه‌و میدیا گه‌ورانه‌ی که‌له به‌رژه‌وه‌ندی هێز و ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌په‌رستاندا ته‌ندووری راگه‌یه‌ندنیان گه‌رم ده‌کرد و ئامانجیان له‌وه‌ش به بێ‌گومان دڵ‌سارد کردنه‌وه و به لاڕێدا بردنی خه‌باتگێڕان بوو.
به‌داخه‌وه له‌و زرووفه سیاسییه‌ی ئه‌و کاتدا هێزه سیاسی و شۆڕشگێڕه‌کانی مه‌یدانی خه‌باتی کوردایه‌تی نه‌ک پێوه‌ندییه‌کی ئه‌وتۆ دڵخۆشکه‌ریان به‌یه‌که‌وه نه‌بوو و ته‌نانه‌ت هێندێک ورده تێکهه‌ڵچوونیش له ئارادا بوو.
کاک دوکتور سه‌عید به‌هه‌ق شایسته‌ی رێبه‌ری حیزبی دێمۆکرات بوو، مرۆڤێکی سیاسی و به‌رچاو روون بوو، شاره‌زای ته‌واوی به‌سه‌ر رووداو ئاڵوگۆڕه سیاسی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دونیا و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا هه‌بوو، خوێندنه‌وه و لێکدانه‌وه سیاسییه‌کانی جێگای سه‌رنجی هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی بوو، که‌سایه‌تییه‌کی دیار و به‌رچاوی نێو ئوپۆزسیۆنی رێژیمی ئاخووندی بوو، سرنج و تێڕوانینه سیاسییه‌کانی سه‌باره‌ت به وه‌زعی سیاسیی وڵات و خه‌باتی هاوشێوه‌ی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئێرانی جێگای بایه‌خی هه‌موو لایه‌ک بوو.
دوکتور سه‌عید له پاش مه‌رگی قاسملووی رێبه‌ردا ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تیی گه‌لێک گرینگ و دژواری له سه‌رشان بوو، حیزب له به‌ره‌به‌ری گرتنی کۆنگره‌ی نۆیه‌می خۆی نیزیک ده‌بووه، شه‌ره‌فکه‌ندی ئه‌وجاره‌یان به ته‌نیا ده‌بوو خۆی بۆ گرتنی ئه‌و کۆنگره‌یه ئاماده بکات و راپۆرتێکی سیاسی و هه‌مه لایه‌نه له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی خه‌بات و ئاڵوگۆڕ و رووداوه سیاسی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی جیهان، ئێران و کوردستان بنووسێ و سه‌رنج و لێکدانه‌وه‌کانی خۆی بخاته روو و به‌رنامه‌ی گونجاو بۆ قۆناخی داهاتووی شۆڕش دابنێ.
کاک دوکتور سه‌عید به‌هه‌موو لایه‌کی سه‌لماند که ئه‌و ئه‌زموونه سیاسی و ته‌شکیلاتییه‌ی که‌له ماوه‌ی تێکۆشانی خۆی له داوێنی حیزب‌دا به‌ده‌ستی هێناوه، له کات و قۆناخی چاوه‌روانکراوی شۆڕشدا ده‌توانێت سوودی لێوه‌ربگرێ و به‌رنامه و رێبازی سیاسیی حیزبی دێمۆکرات له ژێر تیشکی رووناکایی هه‌ڵسه‌نگاندنکی ورد و هه‌مه‌لایه‌نه‌دا له پێناو نیزیک بوونه و به‌ره‌وپێشوه چوونی خه‌باتی سیاسی‌دا که‌ڵکی لێ وه‌ربگیرێ و ریزه‌کانی حیزب رێک بخاته‌وه و تێڕوانین و خوێندنه‌وه‌ی نوێ بۆ هه‌لومه‌رجێکی تازه له تێکۆشان بێنێته نێو ته‌شکیلاتی حیزب.
شه‌ره‌فکه‌ندی رێبه‌ر، له سه‌رده‌مێکدا تێکه‌ڵ به‌کاری سیاسی و رێکخراوه‌یی ده‌بێت که ئه‌و کات که‌ش و هه‌وای سیاسی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی ئێران و هه‌تا دونیاش دا، باو هه‌رباوی جووڵانه‌وه‌ی سۆسیالیستی و چه‌پێکی رادیکاڵ و کاڵ به رووی نه‌ته‌وه‌خوازی دابوو. دوکتور سه‌عید هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وه‌ک مرۆڤێکی مافخواز و نه‌ته‌وه‌خواز ده‌رکه‌وت و نه‌که‌وته ژێر ته‌ئسیر و کاریگه‌ری بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی وڵات که پانتاییه‌کی به‌رچاوی ئێرانی بۆ خۆی ده‌گرتبوو و هه‌تا زۆر یه‌ک له حیزب و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌وتبوونه ژێر ته‌وژمی رووداوه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی وڵات و کورد بوونیان به شه‌رم و پاشکه‌وتووی ده‌زانی. به‌ڵام شه‌ره‌فکه‌ندی هه‌ر به‌دوای تێکۆشانی ئاشکرای حیزب و سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی نیشتیمانی له پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێران دا، که ئه‌و سه‌نگه‌ره‌ی که‌له یه‌که‌م ساته‌کانی ژیانی سیاسی و شۆڕشگێڕانه‌یدا باوه‌ڕی قووڵی به ماف و ئازادی سیاسی گه‌لی کوردستان دا.
هه‌رگیز به شێوه‌یی شه‌رمێوانه پارێزگاریی ئامانجه سیاسی و نه‌ته‌واتییه‌کانی گه‌لی کوردی نه‌ده‌کرد و زۆر ئازایانه له‌و مه‌یدانه‌دا تێکۆشاوه. ئه‌و پێی وابوو که هه‌ر تاکێکی دێمۆکرات و نیشتیمانپه‌روه‌ر ده‌بێت جیگایی شیاوی خۆی بگرێ له‌و سه‌نگه‌ره‌دا که خه‌باتێکی به‌رینی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی له ئارا دایه. باوه‌ڕی به یه‌کڕیزی و به‌هێز کردنی هێزی پێشمه‌رگه و به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی وشیاری سیاسی و رۆشنبیری کادر و فه‌رمه‌نده نیزامییه‌کانی حیزب هه‌بوو.
ئه‌وه شانازیه‌کی زۆر گه‌وره‌یه بۆ ئێمه‌مانانێک که به پشوودرێژی و ئامانه‌ته‌وه رێبوارێکی به‌وه‌فایی رێگایی شه‌ره‌فکه‌ندی و هه‌موو شه‌هیدانی گه‌لی کوردستان بووین، زۆر به سه‌ربه‌رزیه‌وه له‌و رۆژه‌دا په‌یمان له‌گه‌ڵ گیانی پاکیان نوێ ده‌که‌ینه‌وه که هه‌تا وه‌دی هاتنی ئامانجه‌کانیان درێژه‌ده‌ری رێگایان بین هه‌رگیز پشت له بیر و هزری ئه‌و نه‌مرانه‌مان ناکه‌ین .
سه‌رکه‌وێت بزووتنه‌وه‌یی نیشتیمانیی گه‌لی کورد