کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەر شەڕی مەریوان و مەهاباد ڕاگەیەندرواێکی بڵاو کردەوە

19:43 - 5 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەر شەڕ و تیکهەڵچوونەکانی مەریوان و مەهاباد ئاگادرییەکی بڵاو کردەوە.

لە درێژیی پێوەندی‌گرتنی پێشمەرگەکانی حیزب بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات هێزەکانی ڕێژیم هێرش و پەلاماری خۆیان بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەست پێکردوە کە هەروا بەردەوامە.

لەو پێوەندییەدا بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە ناوچەی مەهاباد ڕۆژی هەینی ٤ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، (٢٤/٠٦/٢٠١٦) کاتژمێر ٤ی پاشنیوەرۆ لە کاتێکدا هێزێکی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندەکانی دوو چۆمان ، باگردان، حەسەن چەپ و بێنگوێن لە حاڵی حەسانەوە بوون کەوتنە بەر هێرش و پەلاماری هێزەی سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کە پاش تێکهەڵچوونێکی نابەرابەر و چەند ساعەتە کە کوژران و بریندار بووونی ژمارەیەک لە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بەدواوە بوو، هێزی پێشمەرگە بە دوای شەڕێکی قارەمانانە شوێنی تێکهەڵچوونەکەیان بە سەلامەتی بە جێ هێشت.

بە پێی هەواڵێکی دیکە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی مەریوان لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش ئەوەی بە خەستی تۆپ و خمپارەباران کران سەرئەنجام سەر لەبەیانی ڕۆژی شەممە ٥ی پووشپەر ١٣٩٥(٢٥/٠٦/٢٠١٦) ساعەتی ٤ لە ناوچەی سەوڵاوە کەمینیان بۆ هێزێکی پێشمەرگە داناوە. پاش شەڕێکی قارەمانانە هێزی پێشمەرگە لە شوێنی شەڕەکە دەرباز بوون لە کوژراو و برینداری دوژمن هەواڵێک لە بەردەست نییە، بەداخەوە پێشمەرگەیەکی قارەمان بە ناوی کاک شۆڕش منبەری لەو بەرگرییە قارەمانانەدا شەهید بوو.

ڕۆحی شاد و ڕێگای پڕ شانازی بەردەوام بێ.

شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی
٢٥ژوئەنی ٢٠١٦ی زایینی