کوردستان میدیا: "شەریف هەژاری"، مامۆستای زانکۆی لە شاری سلێمانی، لە بەرەبەری ٢٩مین ساڵیادی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو لە وتووێژێکدا باسی لە هەڵوێستی وڵاتانی ئورووپایی و حیزبەکانی کوردستان بە نیسبەت تێرۆری دوکتور قاسملوو کردووە.
شه‌ریف هه‌ژاری لەو وتووێژەدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ئاشکرای کردووە، له ماوه‌ی پێشوودا بهڵگهنامهیهكم له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئا‌مریكا لە به‌رانبه‌ر تێرۆری د.قاسملوو خسته‌ڕوو، تا ڕاده‌یه‌ك هه‌ڵوێستی دیپلۆماسییانه‌ی ئا‌مریكا له باره‌ی تێرۆری د.قاسملووه‌وه بۆ هه‌موو كورد و ته‌نانه‌ت توێژەرانی بیانیش ڕوون بوویه‌وه!
هەژاری باسی لەوە کردووە، چەند کەیسێک هەیە کە لە دانیشتنەکانی نێو پارلەمانی نه‌مسادا مشتومڕیان له‌سه‌ر كراوه، یه‌كێكیان: كه‌یسی تیرۆركردنه‌كه‌ی د.قاسملوو بووه و لەو بارەیەوە چەندین پارلەمانتار گفتوگۆیان لەسەر تێرۆری دوکتور قاسملوو کردووە. سه‌رپۆشدانان له‌سه‌ر تێرۆری د.قاسملوو له ڤیەنا بوویه هۆی ئه‌وه‌ی ڕیێهرانی تری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن ئێرانه‌وه بكرێنه ئامانج و دواتر ڕێبه‌رانی تریشیان له ئاڵمان تێرۆر بكرێن، به‌ڵام له‌وێ له دادگای (میكۆنۆسـ)ـدا، ده‌وڵه‌تی ئێران وه‌ك تێرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌لمێنرا!).
شەریف هەژاری لە وڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئایا لە ئارشیڤی وڵاتانی ئورووپایی‌دا چۆن باسی کەسایەتیی دوکتور قاسملوو کراوە، باس لەوە دەکات کە قاسملوو له به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیادا و له دیدی دیپلۆماتكارانی به‌ریتانییدا به (سیاسهتزانێكی نایاب له مشتومڕی سیاسیی) و (خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردان له سیاسه‌ت) و هه‌بوونی (توانای چه‌ندین هونه‌ری سیاسیی له چۆنیه‌تی جه‌زبی دیپلۆماسیه‌تدا)، ناوبراوه!
وتیشی: قاسملوو، لای فهڕانسییهكان، به (ئینسایكلۆپیدیا) له قه‌ڵه‌م دراوه، واتای (ئینسایكلۆپیدیا) هه‌ر به ته‌نیا (سیاسه‌ت و دیپلۆماسیه‌ت) ناگرێته‌وه، به‌ڵكوو له كاتێكدا نوخبه‌ی سیاسیی ئووروپی، وشه‌ی (ئینسایكلۆپیدیا) بۆ كاراكته‌رێك به‌كار ده‌هێنن، ده‌بێت ئه‌و فیگه‌ر (حه‌كیم)، یاخود: (فه‌یله‌سوف) بووبێت.
بۆچوونی فهڕانسییەكان و نامه‌كانیان ڕێك وه‌ك تێڕوانینی د.شهرهفكهندییه له باره‌ی قاسملووه‌وه، كه ئه‌ویش ئاماژەدانه به‌وه‌ی كه: قاسملوو (حه‌كیم)، یاخود: (فه‌یله‌سوف)، بووه!
كاتێك سیاسییه فهڕانسییەكان ده‌ڵێن: ((له ته‌واوی جیهانی خۆرهه‌ڵات، قاسملوو له مێژوویاندا تاقانه بوو!)).
ئه‌مه واتای چی ده‌گه‌یه‌نێت!؟ واته: قاسملوو، دیارده‌یه‌كی ناوازه بووه! كه هه‌ندێك له سیاسییه ناوداره‌كانی فهڕانسە، قاسملوو به: په‌یامبه‌ر، ناو ده‌به‌ن!
شەریف هەژاری مامۆستای زانکۆ لە وڵامی ئەو پرسیارەدا کە بۆ تا ئێستا دۆزی کورد نەیتوانیوە کەیسی تێرۆری دوکتور قاسملوو وەگەڕبخات؟ هۆکارەکان چین؟ دەڵێت: کۆمەڵێک هۆکار بوونیان هەیە کە هۆكاری سه‌ره‌كی، ئه‌وه‌یه: تا ئێستا ده‌وڵه‌تی نه‌مسا به عه‌مده‌ن و به ئاره‌زوو، به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت ئه‌و كه‌یسه بخرێته سه‌ر سكه‌ی یاسایی خۆی. هەروەها بهرژەوهندیخوازی جیهان هۆكارێكی تری پشتگوێخستنی كارپێكردنی یاسایییه له كه‌یسی تیرۆركردنه‌كه‌ی د.قاسملوودا و له‌گه‌ڵیشیدا هه‌ڵتۆقینی ئێران وه‌ك ناوه‌ندی تێرۆریستیی له پاش ٢٠٠١ـەوه له ناوچه‌ی خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا كه خاوه‌ن جیۆپۆلۆتیكێكی گرنگ و نهوتداره، وای كردووه: ده‌وڵه‌ته‌كان حساب بۆ مامه‌ڵه‌ی بازرگانی خۆیان بكه‌ن، هه‌تا ئه‌وه‌ی په‌رۆشی كارپێكردنی یاسا و وه‌گه‌ڕخستنی به‌نده یاسایییه‌كان، بن.
ئەو مامۆستایەی زانکۆ لە بارەی ئەو پرسیارەدا کە چ هۆکارێک دوکتور قاسملوو لە ڕێبەرانی ئێستا و پێشووی گەلی کورد جیا دەکاتەوە؟ دەڵێت: هۆكارێكی بنهڕەتی ئه‌وه‌یه: تا له مێژووی قاسملوو، له ڕووی ڕەهەندهكانی: (زمانزانیی، ئه‌كادیمیستی، نه‌ته‌وایه‌تیی، ئاوێته‌كردنی پره‌نسیپی دێموكراسیی له به‌ڕێوه‌بردنی شۆڕشی چه‌كداری، داهێنانی تێز و موتەفكربوونی، دیپلۆماسیه‌ت و سیاسه‌تكردنی، جێبه‌جێكردن و به‌كرده‌وه‌یی كردنی ئه‌خلاق له كایه‌ی سیاسی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دروستكردنی حیزبی مۆدێڕن) لێكۆڵینه‌وه بكرێ و لێی بتوێژینه‌وه، زیاتر ده‌گمه‌نیی قاسملوو ده‌سه‌لمێنرێ.