کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەپۆلی دەسبەسەركردنی چالاكانی عەرەبی ئەهوازی بەردەوامە

15:16 - 28 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: ٤چالاكی عەرەبی ئەهوازی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەسبەسەر كران و بە گرتنی ئەو هاووڵاتیانە رێژەی دەسبەسەركراوەكانی چالاکانی عەرەب سنووری ٢٥٠ کەسی تێپەڕاند.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، حەمید مەزرەعە، سالم باوی، مەجید مەزرەعە و جاسم شەهبازی ئەو چالاكە فەرهەنگیانەی عەرەبی ئەهوازین كە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی رێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر كراون.
چالاكانی مافی مرۆڤی ئەهوازی لەو باوەڕەدان، هەتا ئێستا زیاتر لە ٢٥٠ مامۆستا، شاعیر، نووسەر و هونەرمەند لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەسبەسەر كراون.
هەر لەو پێوەندییەدا چەند رۆژ لەمەوبەریش ٤هاووڵایی دیكەی عەرەب لەلایەن ئەو هێزانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزرابوون.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەبەردەوامی گوشاری خستۆتە سەر هاووڵاتیانی عەرەب و دوای دەسبەسەر كردنیشیان ناهێڵێ‌بنەماڵەكانیان چاویان پێیان بكەوێت.