کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەپۆلی وەرگرتنی پارە لە قوتابییان، خوێندنگاکانی \'\'جوانڕۆ\'\'شی گرتەوە

16:49 - 25 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: بەڕێوەبەرانی خوێندگاکانی جوانڕۆ بۆ دابینکردنی بوودجەی سووتەمەنی و باقی پێداویستییەکانی خوێندنگاکان، پارە لە قوتابییان وەردەگرن.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، بەڕێوەبەرانی خوێندنگاکانی شاری جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشان، بە بیانووی نەدانی بوودجە لەلایەن ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانەوە، بە شێوەیەکی نایاسایی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندنگاکان، پارە لە قوتابییان وەردەگرن.
بوودجەی سووتەمەنی، کاغەز، ماژیک، وایت بۆرد و کۆمەڵێکی زۆر پێداویستیی دیکە، لە قوتابییان وەردەگیردرێ و ئەمەش لەگەڵ یاسا نێودەولەتییەکان و تەنانەت یاساکانی رێژیمی ئێران ناتەبایە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی کەلە \'\'کوردستان میدیا\'\' بڵاو بوونەتەوە، هەتا ئێستا قوتابییان لە خوێندگاکانی پیرانشار، سەقز، بۆکان، روانسەر، سنە، ئورمیە و کامیاران پارە لە قوتابییان وەرگیراوە و لە هەندێ لەو شارانەدا قوتابییان لە ئەگەری نەدانی ئەو بڕە پارەیە، هەڕەشەی دەرکرانیان لێ کراوە.