![](/weney-mallperr/7581.jpg)
کوردستان میدیا: لە دەسپێکی شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی سووریەوە تا ئێستا، ١٣٠ هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە حەوت میلیۆن کەس ئاوارە بوون.
بەپێی راپۆرتی چاوەدێرانی مافی مرۆڤ لە سووریە، لە سەرەتای شەڕ و نائارامییەکان کەلە ساڵی ٢٠١١ی زایینییەوە دەستی پێکردووە، تا ئێستا ١٣٠ هەزار کەس کوژراون.
رەوتی کوشتنی هاوڵاتییانی سووری بە دەستی هێزەکانی سپای بەشار ئەسەد زیاتر پەرەی ئەستاندووە و لە ماوەی ١٥ رۆژی رابردوودا، ٥١٧ کەس و لەوانە ١٥١ منداڵ بەهۆی بۆمبارانی هێزەکانی رێژیمی ئەسەد کوژراون.
لە ماوەی سی وسێ مانگ لە شەر و تێکهەڵچوونەکانی سووریە تا ئێستا، ٤٦ هەزار و ٢٦٦ هاووڵاتیی سڤیل، کە ٧ هەزار کەسیان منداڵ و زیاتر لە ٤ هەزاریان ژنن، لەو شەڕ و نائارامییانەدا کوژراون.
هەروەها زیاتر لە ٧ میلیۆن خەڵکی سووریە ئاوارە بوون، کە زیاتر لە ٢ میلیۆن کەس لەوانە نیشتەجێی وڵاتانی دراوسێ و ٥ میلیۆن کەسیدیکەش لە ناوخۆی سووریە ئاوارە بوون.
بە هۆی توندوتۆڵ بوونی شەڕ و تێکهەڵچوونەکان و دەستڕانەگەیشتن بە ناوچەکانی سووریە، ئاماری رووداوەکان دەشێ لەو رێژەیە زێدەتر بێت.