کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فڕۆكەیەكی جەنگیی دیكەی رێژیمی ئێران كەوتە خوارەوە

22:35 - 8 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: فڕۆكەیەكی جەنگیی جۆری F5 لەناوچەی چمگلكی سەر بەشارستانی ئەندیمێشك كەوتە خۆارێ.

ماڵپەڕی دانا بڵاوی كردەوە، ئەو فڕۆكە جەنگییە سەربە بنكەی نیزامیی شكاریی دزفوول بووە و هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هۆكاری بەربوونەوەی روون نەبۆتەوە.
لەلایەكی دیكەوە سەرلەبەیانی یەكشەممە رێكەوتی ١ی بانەمەڕ فڕۆكەیەكی جەنگیی ئێف ـ ٥ی دیكەی رێژیم بەهۆی خۆ دادان بە چیای فیلمان لەشاری ئابدانان كەوتبووە خوارێ ‌و دەست لەجێ‌دوو كەس لە فڕۆكەوانەكان گیانیان لەدەست دابوو.
ئەو فڕۆكەیە سەر بە بنكەی نیزامی ئەرتشی رێژیمی ئێران لەشاری دزفولی سەر بە پارێزگای خوزستان بووە.
فڕۆكەی ئێف ـ ٥ لەوڵاتی ئەمریكا دروست كراون و ئەو فڕۆكانە لەسەردەمی دەسەڵاتدارییەتی محەممەد رەزا شا لەئەمریكا كڕدراون.