کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فێل و تەڵەکەكانی رێژیمی ئێران لەکوردستان بۆ راكێشانی خەڵكی بۆ سەر سەندووقەكانی دەنگدان

23:36 - 18 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەشاری سنە رێژیمی ئێران دەستی كردووە بە بڵاو كردنەوەی هێندێ‌فۆرمی تایبەت بە شانۆی هەڵبژاردنەكان و داوای لەخەڵكی كردووە كە هەڵسەنگاندنی خۆیان لەو پێوەندییەدا بنووسن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەشاری سنە و بەتایبەت لەگەڕەكی حاجی ئاوا ژمارەیەك كچ بەبڵاو كردنەوەی فۆرم، داواییان لەخەڵكی كردووە كە بیر و رای خۆیان لەپێوەندیی هەڵبژاردنەكاندا بنووسن.
لەو فۆرمە چەند خاڵی وەكوو، ئایا دەنگ و رەنگی كۆماری ئیسلامیی رێكلام بۆ كاندیدایەكی تایبەت دەكات؟ ئایا لەهەڵبژاردنەكاندا بەشداریی دەكەێ‌؟ دەنگ بەكام بەرە یان جەناح دەدەی؟ پێت باشە سەركۆماری داهاتوو پێوەندیی لەگەڵ ئورووپا باش بێت؟ و هێندێ‌پرسیاری دیكە.

هاووڵاتییەكی شاری سنە لەو باوەڕەدابوو، ئەو كارانە تەنیا بەمەبەستی راكێشانی خەڵكی بۆ سەر سەندووقەكانی دەنگدانە و هەر كەسێك بێتە سەركار و ببێتە سەركۆمار، دەسەڵاتێكی ئەوتۆی نابێ‌ و ناتوانێ‌بێ‌پرسی عەلی خامنەیی هەڵسوكەوت بكات.

رێكەوتی ١٧ی بانەمەڕ ناونووسی كاندیداكان بۆ پۆستی سەركۆماری رێژیم لەئێران دەستی پێكرد و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.