کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٣ فەرماندەی پایە بەرزی سپای پاسداران لە ئورمیە دەسبەسەرکران

19:42 - 27 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: حفازەتی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی رێژیم لە شاری ئورمیە لە کردەوەیەکدا ١٣ فەرماندەی ئەو رێکخراوە نیزامییەی بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی چەک دەسبەسەر کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا یەکێک لە فەرماندەکانی پلە بەرزەکانی عەمەلیاتی سپای پاسداران کە ماوەی بیست ساڵە فەرماندەی تیپی نەبیی ئەکرەمی زێوەی ئورمیەی لە ئەستۆیە، هاوڕێ لەگەڵ ١٢ فەرماندەی دیکەی ئەو بنکەیە دەسبەسەر کران.
ناوی یەکێک لەو فەرماندە پلە بەرزانە کە بە کوردستان میدیای گەیشتووە ع ــ خ راگەیەنراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: ئەو فەرماندەرانەی سپای پاسداران ساڵانی رابردوو ٤٠٠ قەبزە چەکی راوکردنیان لە گوندەکانی دەوروبەری ئورمیە زەوت کردبوو کە دواتر ئەو چەکانەی دووبارە بە بەکارهێنەرانی ئەو جۆرە چەکانە فرۆشراونەتەوە.
پێشتریش لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستانی ئێراندا بنکەکانی نیزامی و ئەمنیەتییەکانی رێژیم داوایان لە خەڵک کردبوو کە چەکی راو و هەر چەشنە چەکێکی دیکە کە هەیانە رادەست بکەنەوە، بەڵام بەپێچوانەوە شێوەی نایاسایی لەلایەن بەرپرسانی سپای پاسدارانەوە لە بازاردا دەفرۆشرێنەوە.