کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەیەكی سپا لەپاوە: گرینگ بۆ ئێمە بەشداری خەڵكە لەهەڵبژاردنەكاندا، نە دەنگی خەڵك

16:52 - 10 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: یەكێك لەفەرماندەكانی سپای پاسدارنی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەشاری پاوە رایگەیاندووە، بۆ رێژیمی ئێران گرینگ بەشداری خەڵك لەهەڵبژاردنەكان و قەرەباڵغ كردنی سەر سەندووقەكانی دەنگدانە.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، فەرماندەیەكی سپای پاسداران لە كۆڕی بەسیجییەكانی شاری پاوەدا رایگەیاندووە، هەر كەسێك لە ئێران پۆستی سەركۆماریی بەدەستەوە بگرێ‌پێویستە گوێ‌لەمستی رێبەر و سپای پاسدارن بێت.
بەوتەی كەسێكی ئاگاداری كۆبوونەوەکە، ئەو فەرماندەیە لەو باوەڕەدابووە، ئەوەی كە بەربژێرەكان پڕوپاگەندەی بۆ دەكەن، هەمووی لە فیلتەری سپای پاسدارن رەت بووە.
هەر لەو پێوەندییەدا تەئید سەلاحییەتی یەكێك لەپاڵێوڕاوانی شۆرای شاری پاوە هاووڵاتیانی توشی سەرسامی و لەهەمان كاتیشدا نیگەرانی كردووە.

یەكێك لەپاڵێوراوانی شۆرای شاری پاوە ماوەیەك لەمەوبەر بەبەڵگەوە كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لێ‌ئاشكرا بوو و هەنووكە ئەو كەسە تەئیدی سەلاحییەت كراوە.
یەكێك لەهاووڵاتیانی شاری پاوە رایگەیاند، ئەو كێشە كۆمەڵایەتییەی ئەو پاڵێوراوە كێشرایە دەزگا قەزایی رێژیمی ئێران لەپاوە و بەڵام ئەو ناوەندە قەزاییە كێشەكەی پەردە پۆش كرد.