![](/weney-mallperr/15492.jpg)
کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، تراکت و پووستێری تایبەت بە ساڵڤەگەڕی شەهید کرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی بڵاو دەکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەبەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕ، ٢٧ـەمین ساڵڤەگەڕی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی لە شاری ڤییەن لە لایەن دیپلۆمات تیرۆریستەکانی ڕێژیمی ئیسلامییەوە، پووستێر و تراکتی تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات، بەو بۆنەوە داوا لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکات کە بە بڵاوکردنەوەی ئەو تراکت و پووستێرانە و بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، یادی شەهیدانی ڤییەن بەرز ڕابگرن و تیرۆریزمی دەوڵەتیی ڕێژیمی ئیسلامی مەحکووم بکەن.
هاوڕێی تێکۆشه‌ر، مامۆستا و ڕێبه‌ر، دوکتور عه‌بدوڵـڕه‌حمان قاسملوو، سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕێکه‌وتی ٢٢ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی له‌کاتێکدا که بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی پرسی کورد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌نوێنه‌رانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له ڤییه‌ن وتووێژی ده‌کرد، له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا قادریئازهر، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکرات، به‌ده‌ستی نوێنه‌رانی ڕێژیمی ئیسلامی شههیدا کرا.
له‌م تیرۆره ناجوامێرانه‌یه‌دا دوکتور فازڵ ڕه‌سووڵ کوردی کوردستانی عێراق و مامۆستای زانکۆ له ڤییه‌نیش، به‌ده‌ستی تیرۆریسته‌کان شه‌هید کرا.
تراکت و پووستێری تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ بە زمانی فارسی و زاراوەکانی کوردی سۆرانی، کەلهۆری، کرمانجی و هەورامی بڵاوکرایەوە.