کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوتابخانەیەكی كچانە لەناوچەی \"سۆما\"ی ورمێ‌لەلایەن هێزەكانی سپای رێژیمەوە داگیر كرا

17:42 - 14 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: هێزەكانی سپای پاسدارنی رێژیمی ئێران قوتابخانەیەكی كچانەی ئاوایی گەنگەچینیان لە ورمێ‌داگیر و كردوویانەتە بنكەی بەسیج.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، قوتابخانەی كچانەی دواناوەندیی مەتین لەئاوایی گەنگەچین‌ی سەر بە ناوچەی سۆمای ورمێ‌لەلایەن هێزەكانی سپاوە داگیر و بەشێكی كراوەتە بنكەی بەسیج.
ئەو كارەی سپای پاسداران لەحاڵێكدایە كە هەنووكە قوتابیانی كچی ئەو ئاواییە لە قوتابخانەی مەتین سەرقاڵی خوێندنن و بەو كارەی رێژیم كێشەیان بۆ دروست بووە.
یەكێك لەبنەماڵەی ئەو قوتابییە كچانە بەماڵپەڕی كوردستان میدیای راگەیاند، قوتابیان لەبەرەبەریی تاقیكاریی كۆتایی ساڵدان و دانانی بنكەی بەسیج و هاتووچۆی بەردەوامی هێزە نیزامییەكانی رێژیم كێشەی بۆ خوێندنی منداڵەكانمان دروست كردووە.

هەر لەو پێوەندییەدا ئەو بنكەیە كێشەی بۆ دانیشتوانی ئاوایی گەنگەچینیش دروست كردووە و بەبەردەوامی هاتوچۆیان كۆنترۆڵ دەكەن.
دانانی بنكەی بەسیج لەناو قوتابخانەی مەتین ناڕەزایەتیی بەڕینی دانیشتوانی ئەو ئاواییەی لێكەوتۆتەوە.