کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوتابیانی پیرانشار بەمەبەستی ناو نووسی لەبەسیجدا لەلایەن ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانەوە گوشارییان خراوەتە سەر

23:08 - 29 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: لێپرسراوی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی رێژیم لەشاری پیرانشار لەبەخشنامەیەكدا كە بەقوتابخانەكانی ئەو شارەی داوە داوای لەقوتابیان كردووە كە دەبێ‌ناویان لەبەسیجدا بنووسن.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، حەسەن حاجی خزری بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی رێژیم لەپیرانشار لەو بەخشنامەیەدا نووسیویەتی: پێویستە قوتابیانی كورد ببنە ئەندامی بەسیج و ئەركی ناو نووسی ئەو قوتابیانەشی خستۆتە سەر شانی بەرپرسی قوتابخانەكان.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار بەشێك لەبەرپرسانی قوتابخانەكانی شاری پیرانشار ئەو داوایەیان رەت كردۆتەوە.
شاری پیرانشار لە پارێزگای ورمێ‌و خاڵی سنووری هەرێمی كوردستان هەڵكەوتووە و بەپێی دوایین سەرژمێرییەكان زیاتر لە سەد و ١٠هەزار حەشیمەتی هەیە.