![](/weney-mallperr/7658.jpg)
کوردستان میدیا: لە ١٨ ساڵی رابردوودا ٧ میتر و ١٧ سانتیمیتر لە قووڵایی ئاوی گۆلی ئورمیە کەمی کردووە و لە یەک ساڵی رابردووشا ٣٢ سانتیمیتر لە ئاستی ئاوی ئەو گۆلە دابەزیوە.
بەڕێوەبەری ئیدارەی ژینگەی پارێزگای ئورمیە، رایگەیاند: لە ساڵی ١٣٧٤ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا ٧ میتر و ١٧ سانتیمیتر لە ئاستی ئاوی گۆلی ئورمیە دابەزیوە و هەنووکە لەسەدا ٨٥ی ئەو دەریاچەیە بووەتە خوێجاڕ و شۆرەکات.
ئاسەواری نەرێنیی قەیرانی گۆلی ئورمیە کە هەنووکە تەنیا ٦%ی ئاوەکەی بە قەبارەی ٢ میلیارد میتری سێجا لێ ماوەتەوە، جیا لە خەڵکی ناوچەکە، بەرۆکی شارەکانی دیکەی وەکوو \'\'زەنجان، تاران و قەزوین\'\'یش دەگرێتەوە و زیاد بوونی شێرپەنجە و نەخۆشیی هەناسەکێشانی لێ دەکەوێتەوە.
هەنووکە قووڵایی گۆلی ئورمیە کەمتر لە ١ میترە، بەڵام لە حاڵەتی ئاساییدا بە شێوەی نێونجی قووڵایییەکەی لە ١٦ میتر زێدەترە.
دروست کردنی بەنداو لە رووبارەکانی سەر گۆلی ئورمیە و هەروەها دورست کردنی پرد و دوو کەرت کردنی ئەو گۆلە، لە هۆکارە سەرەکییەکانی وشک بوونییەتی.
گۆلی ئورمیە یەکێک لە گەورەترین گۆلەکانی جیهانە کە ١٠٢ دوورگەی تیدا هەڵکەوتووە و ٢٧ جۆر گواندار، ٢١٢ جۆر باڵندە، ٤١ جۆر خزۆکە، ٧ جۆر دووژیانە و ٢٦ جۆر ماسی لە نێو ئەو گۆلەدا دەژین.