![](/weney-mallperr/4726.jpg)
كوردستان میدیا: هاووڵاتیانی شاری خۆی سەرەڕای بوونی بەنداوی ئاخچای لەخواردنەوەی ئاوی خاوێن و تەندروست بێبەرین و ناوەندە پێوەندیدارەكان هیچ هەوڵێكیان بۆ ئەو كێشەیە نەداوە.
لەكەمی دانی ٣٠ هەزار میتری سێجا ئاوی خواردنەوە لە خۆی و گەیشتنی ئاوی بیرەكان لە ٥٥ میترەوە بۆ ١٨٠ میتر وای كردووە كە هاووڵاتیانی شاری خۆی لەگەڵ كێشەی بێئاوی بەرەوڕوو ببنەوە.
چەندین ساڵە كە هاووڵاتیانی ناوچەی خۆی لەگەڵ كەمی ئاوی خواردنەوە بەرەوڕوون بەڵام، ئەمساڵ ئەو كەمیی ئاوە بەشێوەیەكی جیدی هەڕەشە لەهاووڵاتیان دەكات و گەیشتۆتە هێڵی سوور.
یەكێك لەهاووڵاتیانی شاری خۆی بە هەواڵدەریی مهری راگەیاندووە، بۆ بەدەست هێنانی ئاوی خاوێن ناچارین بە تانكێر ئاو بكڕین و ئەو ئاوەی كە دەیكڕین لەبواری بێهداشتییەوە تەندروست نیە و تووشی نەخۆشیمان دەكات.
بەوتەی پسپۆڕێكی بواری تەندروستی ئاو، ئەو ئاوەی كە هاووڵاتیان دەیكڕن رێژەیەكی زۆر نیتراتی تێدایە و ئەوە بۆ تەندروستیان باش نیە.
هەر لەو پێوەندییەدا دانیشتوانی شارەكی نایسەر لەشاری سنەش بەدەست نەبوونی ئاوی خواردنەوە نارەزایەتیان هەبوو و ئەوانیش بەناچاری روویان كردۆتە كڕینی ئاو.