کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قەیرانی بێ‌ ئاوی، ئاواییەكی ناوچەی هەورامانیشی گرتەوە

18:51 - 25 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: دانیشتوانی ئاوایی دگاگا لەناوچەی هەورامان بەدەست كێشەی بێ‌ ئاوییەوە دەناڵێنن.

سەرەڕای ئەوەی كە دانیشتوانی ئاوایی دگاگا لەناوچەی هەورامان لەگەڵ كەمی ئاوی خواردنەوە بەرەوڕوون، وەرزێرەكانی ئەو گوندەش بەدەست كەمی ئاو بەمەبەستی ئاودانی مووچە و مەزراكانیان، وەزاڵە هاتوون.

لەو پێوەندییەدا ماڵپەڕی ئێران كارگەر بڵاوی كردەوە، هەنووكە وەڕزێرانی ئەو ئاواییە لەگەڵ كیشەی جیدی كەم ئاوی بەرەوڕوون و ناوەندە پێوەندیدارەكان هەتا ئێستا هیچ هەوڵێكیان بۆ چارەسەریی ئەو قەیرانە نەداوە.

ئاوایی دگاگا ٣٥٠بنەماڵەی لەخۆ گرتووە و لەنێوان شاری سنە و مەریوان هەڵكەوتووە.

هەر لەو پێوەندییەدا دانیشتوانی شارەكی نایسەر لەشاری سنەش بەدەست نەبوونی ئاوی خواردنەوە ناڕەزایەتیان هەبووە و بەناچاری روویان كردۆتە كڕینی ئاو.
لەلایەكی دیكەوە هاووڵاتیانی شاری خۆییش سەرەڕای بوونی بەنداوی ئاخچای لەخواردنەوەی ئاوی خاوێن و تەندروست بێبەرین و ناوەندە پێوەندیدارەكان هیچ هەوڵێكیان بۆ ئەو كێشەیە نەداوە.
چەندین ساڵە كە هاووڵاتیانی ناوچەی خۆی لەگەڵ كەمی ئاوی خواردنەوە بەرەوڕوون بەڵام، ئەمساڵ ئەو كەمیی ئاوە بەشێوەیەكی جیدی هەڕەشە لەهاووڵاتیان دەكات و گەیشتۆتە هێڵی سوور.