![](/weney-mallperr/4788.jpg)
كوردستان میدیا: قەیرانی كەمی ئارد و نان ماوەیەكە لەئەنجامی كەمتر خەمییەكانی رێژیمی ئێران رووی لەشارەكانی كوردستانی رۆژهەڵات كردووە و لەم دوایانەشدا شاری بۆكانیشی گرتەوە.
نانەواییەكانی ژمارەیەك لەگەڕەكەكانی شاری بۆكان بە هاووڵاتیانی ئەو شارەیان راگەیاندووە، لەرۆژدا تەنیا دەتوانین ١٥ نان بە هەر بنەماڵەیەک بدەن.
سایتی زریان رایگەیاند، ئەو سەهمیەبەندییەی نان لەشاری بۆكان لەحاڵێكدایە كە بنەماڵەی وا هەیە، پێویستێكی زیاتری لەو رێژە دیاری كراوە بەنان هەیە و هەروەها كرێكارانی ئەو شارەش رۆژانە بە حوكمی كارەكانیان پێویستیان بەنان هەیە.
لەلایەكی دیكەوە هاووڵاتیانی شارەكانی سنە، مەریوان، شنۆ و دێگولانیش بەدەست كەمی نانەوە وەزاڵە هاتوون و مشتومڕی رۆژانەیان بۆتە چۆنیەتی وەرگرتنی نان.
ئەمانە لەحاڵێكدان كە شۆرای ئارد و نان لەشارەكانی كوردستان بەبێهیچ هۆیەك سەهمیەی ئاردی نانەواییەكانیان كەم كردۆتەوە و ئەوانیش ناچارن هەتا كاتژمێر ١٠ی سەر لەبەیانیان كار بكەن.
كەمی نان لەشارەكانی كوردستان وای كردووە كە هاووڵاتیان رۆژانە بۆ وەرگرتنی چەند دانە نان چەندین كاتژمێر لەبەردەم نانەواییەكاندا رابوەستن.