کوردستان میدیا: لە سیمینارێکدا لە وڵاتی ئاڵمان، کورد و کێشەکانی لە سووریە و ڕێگاچارەکانی هاتە بەرباس و ئەندامانی حیزبی دێموکراتیش لەو سیمینارەدا بەشداریی چالاکانەیان هەبوو.
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە وڵاتی ئاڵمان سمینارێکی سیاسی بۆ بەڕێز ساڵح عەلەمداری ئەندامی سەرکردایەتی یەکیەتی دێموکراتی کورد(سووریە) بەڕێوەچوو و شاندێکی کومیتەی ئاڵمانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستی ئارێز داراپوور بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی کومیتە بەشداریی تێدا کرد.
عەلەمداری لە سمینارەکەی دا پرسی کورد لە ڕۆژائاوای کوردستان و دۆخی ئێستای سووریەی تاوتوێ کرد.
لە بەشێکی دیکەی ئەو سمینارەدا ئامادەبوان پرسیار و ڕا و سەرنجی خۆیان خستەڕوو، هەر لەو پێوەندییەدا ئارێز داراپوور باسی لە پێشێلکارییەکانی مافی مڕۆڤ لە ئێراندا کرد .