کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە بەرەبەری دامەزرانی یەکیەتیی لاوان، چەندین خولی فێرکاری و کێبڕکێی وەرزشی بەڕێوەچوو

15:32 - 21 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٦٨ەمین ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی ئەو رێکخراوەیە، سمێنارێکی فیرکاری و خولێکی کێبڕکێی وەرزشیی بەڕێوە برد.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، بەبۆنەی ٦٨ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سمینارێک لە پێوەندی لەگەڵ ٣٠ی رێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئەو رێکخراوەیە خولەکی فێرکاریی وەرزشی و هەروەها خولێکی فێرکاریی کاری میدیایی بەڕێوە برد.
رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ١٧ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، کۆمیتەی ئاسۆی یەکیەتیی لاوان، سمینارێکی بە بۆنەی ٦٨ەمین ساڵڕۆژی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەرێوەبرد.

لوقمان عەبدوڵڵا زادە ئەندامی پێشووی بەڕێوبەریی یەکیەتیی لاوان دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەو سمینارەدا لە پێوەندی لەگەڵ بارودۆخی ئێستای ئەو رێکخراوە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
7810.jpg


عەبدوڵڵا زادە لە وتەکانیدا ئاماژەی بە سێ قۆناخی سەرتای دامەزراندنی لاوان تا کۆتایی هاتنی کۆماری کوردستان (٢ی بەفرانباری ساڵی ١٣٢٤ تا ٢٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٢٥)، سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ تا ساڵی١٣٨٧ی هەتاوی کە چالاکییەکانی ئەو رێکخراوەیە لە ساڵی ١٣٦٠ دووبارە دەستیی پێکردەوە و هەروەها گەلاوێژی ساڵی ١٣٧٨ کە بۆ جاری سێیەم ئەو رێکخراوەیە سەر لە نوێ ئۆرگانیزە کراوە، کرد.

بەو بۆنەوە یەکیەتیی لاوانی دێـموکراتی کوردستانی ئێران خولێکی فیرکاریی کاری میدیایی بەڕێوە برد

رۆژی هەینی ١٨ی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بە بەشداریی زیاتر لە ٦٠ کەس لە ئەندامانی کۆمیتەی یەکیەتیی لاوان فێرکاریی میدیایی بەرێوەچوو.

هەر بە بۆنەی ٣٠ی بەفرانبار ٦٨ەمین ساڵڤەگەری دامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دێمـوکراتی کوردستانی ئێران چەندین کێبڕکێی وەرزشی بە بەشداری ئەندامانی ئەو رێکخراوەیە بەڕێوە چوو.

هەر لە پێوەندی لەگەڵ بەرێوەچوونی ئەو سمینارە رۆژی شەممە رێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی، کۆمیتەی کاڵماری یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە سوێد رێوڕەسمێکی لە پێوەندی لەگەڵ دامەزراندنی ئەو رێکخراوە بەڕێوە برد.

لە رێوڕەسمەدا کۆمیتەکانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکرات و چەندین رێکخراوی دیکە بەشدار بوون، پەیامیی کۆمیتەی بەڕێوبەری لە دەرەوەی وڵات لە لایەن جێگری بەرپرسی یەکیەتیی لاوان رۆژین ئەشەرفییەوە خوێندرایە.

هەروەها پەیامی کۆمیتەی کاڵماری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن کارزان ئەشرەفی ئەندامی یەکیەتیی لاوان خوێندرایەوە.

لەو رێوڕەسمەدا پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە کاڵمار لەلایەن ئەبووبەکر رەحمانی، هەروەها پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لەلایەن بەرپرسی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنان شەرەف ئەلیاسی لە کاڵمار خوێندرایەوە.

هەر لەو پیوەندییەدا کە بەبۆنەی ٦٨ەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی یەکیەتیی لاوان رێکخرابوو پەیامی رۆنیا ئیسماعیلی ئەندامی حیزبی خەڵکی سوێد و پەیامی کۆمەڵەی کلتووری کورد پێشکەش کران.